به‌ڤیدیۆ... ته‌قاندنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێك له ماوه‌ی 10 چركه‌دا
وێستگه نیوز –
ته‌نها له ماوه‌ی 10 چركه‌دا به به‌كارهێنانی پێنج تۆن ته‌قه‌مه‌نی گه‌ڕه‌كێك كه له 19 باڵه‌خانه پێكهاتبوو له وڵاتی چین ته‌قێندرایه‌وه.
گه‌ڕه‌كه‌كه له ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی هوبی له ناوچه‌یه‌كی نزیك باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون و كۆمه‌ڵگا بازرگانییه‌كان بوو.
جیا یونگشینگ كه سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه‌ی كرد رایگه‌یاند كه "كاتێك كارێكی به‌رفراوانی له‌و شێوه‌یه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێویسته ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرین و به‌وردی ئه‌نجامی خراپی پرۆسه‌كه له‌به‌رچاو بگرین".
جیا یونگشینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام درا و هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كانی چوارده‌وری گه‌ڕه‌كه‌كه نه‌بووه.
PM:05:56:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1502
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت