هێمن هه‌ورامی: مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رده‌وامیدانه به كێشه‌كان
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه.
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هه‌ولێری حزبه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه سووربوونی هه‌ندێك لایه‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رده‌وامیدانه به كێشه‌كان، به‌ڵام گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆر راشكاو بووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دانراوه، به‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه نه له سوودی پارتی و یه‌كێتیدایه، نه له سوودی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندایه، بۆیه هه‌ر ئه‌و هه‌فته‌یه جارێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه".
وتیشی: "ئۆمێدێكمان هه‌یه كه ساڵی 2017، ساڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه سیاسیانه بێت كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، كه له 20/11/ 2016 رایگه‌یاند".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له په‌یامه‌كه‌دا هاتوون، له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه كه له سێ خاڵی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، كه بریتین له گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه پێمانوایه ئه‌وه كلیلی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ چاوخشاندنه‌وه به پێكهاته‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سیاسیانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وامیه‌كه‌ی، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی شوورا، پێگه‌یه‌كی یاساییه، به‌ڵام پێویستی به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی هه‌یه، بۆیه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆمێدمان هه‌یه، سه‌ردانی شاندی باڵای پارتی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، ئێمه خۆشحاڵین كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئیجابیانه پێشوازیان له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و چوونی شاندی پارتی كردووه، بۆیه ئۆمێد ده‌كه‌ین به لایه‌نی كه‌م له 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 هه‌وڵده‌ده‌ین به هه‌موو لایه‌ك بگه‌ینه جۆرێك له چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و سێ خاڵه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌ی رایگه‌یاند".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه "پارتی و یه‌كێتی دوو ستوونی ئه‌ساسین، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو حزبه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، دوو ستوونی ئه‌ساسی بوون له پێكهێنانی ئه‌و دۆخه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا، بۆیه هه‌ر جۆره لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی هه‌ر جۆره تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ناوخۆ و سیاسیی و ئه‌منی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، به سوودی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشحاڵ كردووه، ئێمه و یه‌كێتی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت و خاڵی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بێت، واته پێویستمان به سه‌رۆكایه‌تیه‌كی تازه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه".
PM:06:33:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3145
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت