سلێمانی، یادی ماملێ ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنسێرت و ئاهه‌نگێك، شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری یادی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌دی ماملێ ده‌كاته‌وه.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 25/1/2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی به گۆرانی و مۆسیقا و ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر و هه‌وادارانی ده‌نگی یادی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌دی مامڵی بكرێته‌وه.
له یاده‌كه‌د به‌ده‌نگی (چیای ماملێ و عه‌زیزی ماملێ و ئیحسان زیره‌ك) و ده‌ست و په‌نجه ره‌نگینی نزار زێوێی و حامید عوسمان بۆنی گوڵاوی ماملێ ده‌پرژێنن.
له لایه‌كی تره‌وه‌و هه‌ر له سلێمانی، بڕیاره رۆژی 23/1/2017، له قاوه‌خانه‌ی كلتوری فه‌رمانبه‌ران به‌ناونیشانی یادی ماملێ‌ی نه‌مر، ئاهه‌نگێكی گۆرانی و میوزیك به‌ڕێوه‌بچێت به‌به‌شداری چه‌ند گۆرانبێژێك كه گۆرانییه‌كانی ماملێ ده‌ڵێنه‌وه.
PM:06:46:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت