ئه‌ردۆغان: توركیا به‌هێزترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هێزترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتی یه‌كلاكه‌ره‌وه توركیایه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌هێزترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتی یه‌كلاكه‌ره‌وه توركیایه. وڵاتێك كه له دوور و نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نییه دێت و به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆر مێژوویی ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕیار بدات، پێموایه ئه‌مه به‌ڕاستی بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی كارێكی گونجاو نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا سه‌ردانی وڵاتانی تانزانیا، مۆزه‌مبیق و ماداگاسكار ده‌كات و مۆزه‌مبیق ده‌كاته یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی.
به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌گه‌شته‌كه‌ی بكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسی له ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا و پرسه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
ئه‌ردۆغان وتی: "تره‌مپ چه‌ندین روونكردنه‌وه ده‌دات و ئێمه‌ش چاودێریی ئه‌و روونكردنه‌وانه ده‌كه‌ین. باس له پرد و هێڵی ئاسنین ده‌كات و ده‌ڵێت ئێمه بیر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ چی به‌سه‌ردێت؟ چونكه له ئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كوڵێت. له ئێستادا هه‌ندێك شت ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بیستین به‌ڵام شتانێكی ناخۆشن و ناڕه‌حه‌تمان ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته دانیشین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مانه بكه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێمه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداین به‌ڕێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتان. هه‌رگیز بیر له رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی پارچه پارچه ناكه‌ینه‌وه و به‌ڕاستی نازانین. ئه‌مه به‌ر له هه‌موو شتێك بێڕێزیكردنه به‌خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێمه وه‌كو توركیا به‌مجۆره بیرۆكه‌یه ناڵێین باشه. له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ردانمدا بۆ لای تره‌مپ كه ئێستا دیاری نه‌كراوه ده‌هێنمه به‌رباس".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هاوڕێكانمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه و هه‌وڵه‌كانیان. له‌م كۆبوونه‌وانه له ئه‌لفه‌وه تاكو یێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان تاوتوێ ده‌كه‌ین و دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌هێزترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتی یه‌كلاكه‌ره‌وه توركیایه، وتی: "وڵاتێك كه له دوور و نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نییه دێت و به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆر مێژوویی ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕیار بدات، پێموایه ئه‌مه به‌ڕاستی بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی كارێكی گونجاو نییه".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر له تانزانیا یان مۆزه‌مبیق یاخود هه‌ر وڵاتیكی دیكه‌ی ئه‌فریقا بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌چڕی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات، خوا یار بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه كۆده‌بینه‌وه و تاوتوێی ئه‌م باسه ده‌كه‌ین".
وتیشی: "دۆسته ئه‌فریقاییه‌كانمان تادێت هه‌ستیارانه‌تر له نیازخراپی و گوته هه‌ڵخه‌ڵه‌تینه‌ره‌كانی ئه‌م رێكخراوه تێده‌گه‌ن و ده‌یانناسن. شه‌وی ١٥ی ته‌مووز ئه‌م رێكخراوه له‌كاتی تاوان گیرا. ئه‌م ره‌وه خوێنڕێژانه ئیدی ناتوانن پلانی ژێر په‌رده‌یان له ژێر ناوی 'دیالۆگ، خزمه‌ت، په‌روه‌رده و بازرگانی' بشارنه‌وه".
PM:07:21:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت