نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌م شاره‌ی كوردستان تۆمار كرا
وێستگه نیوز -
نزمترین پله‌ی گه‌رما له باكووری كوردستان و له شاری ئاگری تۆمار كرا كه ٢٧ پله‌ی ژێرسفری سه‌دی بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی توركیا، پێشبینی ده‌كرێت باری كه‌شوهه‌وای باكووری كوردستان سارد بێت و ئاسمان هه‌ور بێت و ره‌شه‌باش به‌ئاراسته‌ی باشوور هه‌ڵبكاته سه‌ر ناوچه‌كه.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما به‌درێژایی كاتژمێره‌كانی شه‌و له ته‌واوی ناوچه‌كه له‌ژێر سفری سه‌دییه‌وه بوون، به‌شێوه‌یه‌ك له ئاگری – ٢٧، له قه‌رس – ٢٥، له ئه‌رزه‌ڕۆم – ٢٠، له ئیدر – ١٧، له ئه‌رده‌خان – ١٥ و له ئه‌رزنجان – ١٠ پله‌ی سه‌دی تۆمار كران.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌درێژایی رۆژ له ته‌واوی ناوچه‌كه له‌ژێر سفری سه‌دییه‌وه بن، به‌شێوه‌یه‌ك له ئه‌رزنجان – ٣، له ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس – ٦، له ئاگری – ٧، له ئیدر و ئه‌رده‌خانیش – ٥ پله‌ی سه‌دی تۆمار بكرێن.
له ئێستادا ٤٦ سانتیمه‌تر به‌فر له ئاگری هه‌یه، له ئه‌رزه‌ڕۆم ٢٧ سانتیمه‌تر، له قه‌رس ١٧ سانتیمه‌تر، له ئه‌رده‌خان ١٥ سانتیمه‌تر و له ئیدر ٧ سانتیمه‌تر.
هاوكات به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتییان له ئه‌گه‌ری روودانی زوقم، به‌ستنی رێگاكان و دروستبوونی ته‌م ومژ.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
PM:07:54:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت