جلوبەرگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ترامپ ده‌بێته جێی سه‌رنج
وێستگه نیوز –
له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپی هاوسه‌ری وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا پاڵتۆیه‌كی ره‌نگ شینی كراوه‌ی له دیزاینی رالف لۆرین و عه‌زییه‌كی هه‌مان ره‌نگی له‌به‌ردابوو.
جلوبه‌رگی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستكێش له هه‌مان ره‌نگ و پێڵاوی بن به‌رز هاوشێوه‌ی مۆدێلی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بوو و بووه جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی جلوبه‌رگ.
رۆژنامه‌ی "Women's Wear Daily" رایگه‌یاند كه جلوبه‌رگی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی خانمی یه‌كه‌می كۆچكردوو و سیمبولی شیكپۆشی جاكلین كه‌نه‌دی دروست كردووه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر بۆچوونی رۆژنامه‌كه و وێنه‌ی ئه‌رشیفی جلوبه‌رگی خانمی یه‌كه‌می كۆچكردوو و سیمبولی شیكپۆشی جاكلین كه‌نه‌دی-یان بڵاوكرده‌وه كه جلوبه‌رگێكی هاوشێوه‌ی ره‌نگ شینی كراوه‌ی له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له 1961دا له‌به‌ركردووه و ستایشی جلوبه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ترامپ-یان كردووه.
جو زی سه‌رنووسی پێگه‌ی " yahoo style" وتی: "ئه‌و زۆر له جاكلین كه‌نه‌دی ده‌چێت"، لای خۆیه‌وه تیۆدۆرۆ ویست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی "میلانیا كتومت ده‌ڵێی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكایه".
میلانیا ترامپ (46 ساڵ) یه‌كه‌م خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكایه كه پێشتر نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا له شارۆچكه‌كه‌ی سلۆڤینیا وه‌ك نمایشكار ده‌ستی به‌كار كردووه و وێنه‌كانی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كانی وه‌ك فۆگ بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:09:13:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 11614
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت