وه‌زیری گواستنه‌وه به‌ڵێنێك به ژماره‌یه‌ك جوتیاری سلێمانی ده‌دات
وێستگه نیوز -
ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی سنوری شاری سلێمانی نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و زه‌ویانه‌یان كه ده‌كه‌وێته سنوری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/1/2017 ئه‌و جوتیارانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنیان كرد و له‌لایه‌ن مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌وه پێشوازیان لێكراو كێشه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
به‌پێی نوسراوی جوتیاره‌كان ئاماژه‌به‌وه‌كراوه زه‌ویه‌كانیان به‌شێكی كه‌وتۆته به‌ر فڕۆكه‌خانه و به‌شێكیتریشی كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی سنوری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه و خاوه‌نه‌كانیشیان قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه، له‌سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی فراوانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش بڕیاربووه ئه‌و زه‌ویانه هه‌مووی بكه‌وێته ناو فڕۆكه‌خانه‌وه، به‌ڵام كاتێك پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێكرد هه‌ندێك له‌و زه‌ویانه كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه.
جوتیاره‌كان داوایان له وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كرد به‌شێوازی گرێبه‌ست یانیش كرێ یاخود شێوازێكی تری گه‌ڕاندنه‌وه ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ جوتیاره‌كان تا خه‌ڵكی لادێكانی ئه‌و سنوره سوودی لێ وه‌ربگرن و كاری كشتوكاڵی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆیه‌وه مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاریدا به‌وه‌ی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆببێته‌وه تا ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌ده‌غه‌كراوی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 600 دۆنم زه‌وی ده‌بێت، كه زه‌وییه‌كانی كانی پان و به‌كره‌جۆ و كێله سپی ده‌گرێته‌وه.
PM:10:51:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت