سه‌رۆكی مۆریشیۆس دوای 35 ساڵ ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی مۆریشیۆس كه له ساڵی 1982ه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدایه بڕیاری دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی كوڕه بچووكه‌كه‌ی بكات.
ئانیرۆد جۆگنۆس سه‌رۆك وه‌زیرانی مۆریشیۆس رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی "رافه‌ند" كوڕه بچووكه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌مه‌ش ره‌خنه و توڕه‌یی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه.
ئانیرۆد جۆگنۆسی ته‌مه‌ن 86 ساڵ له ساڵی 1982ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست و له ساڵی 2014 ویلایه‌تی سێیه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌ست پێكرد.
له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ گه‌لی مۆریشیۆس، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی راده‌ستی "رافه‌ند" بچووكترین كوڕی ده‌كات كه به وته‌ی خۆی چالاكترینیانه و له ئێستادا وه‌زیری داراییه و بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی مۆریشیۆس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگرا، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه بۆ رێگرتن له‌وكاره.
رافه‌ند سه‌رۆكی حزبی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی چه‌كداره و گه‌وره‌ترین حزبه له هاوپه‌یمانی فه‌رمانڕه‌وای مۆریشیۆس.
نافین رامگۆلا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتر هۆشداری دا له‌وه‌ی خێزانی فه‌رمانڕه‌وای جۆگنۆس ره‌نگه وڵاته‌كه بكه‌نه "كۆماری مۆز".
مۆریشیۆس ژماره‌یه‌ك دوورگه‌ن له زه‌ریای هندی و به‌ر له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی 1969دا، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرابوو.
سه‌رچاوه: BBC
PM:11:19:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3177
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت