عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی ره‌خنه له مه‌لا كرێكار ده‌گرێت
وێستگه نیوز -
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ناسراو عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی كه‌سایه‌تی دیاری ناو سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان ره‌خنه له مه‌لا كرێكار سه‌رۆكی پێشووی گروپی ئه‌نسارولئیسلام ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه شێوازی كاركردنی مه‌لا كرێكار زیان به ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌رنامه‌ی ڕووداو و مێژووی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا، عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تی دیاری ناو سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان ئاشكرایكرد "له ساڵی 1991دا مه‌لا كرێكار سه‌ردانی سنووری ئێمه‌ی كرد و وتی، تۆ كه‌سێكی كاریگه‌ریت هه‌یه و پێم باشه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و هه‌ست ده‌كه‌م له یه‌كه‌وه نزیكین".
وتیشی: "منیش به مه‌لا كرێكارم وت، تۆ نا ناسم ناوتم بیستووه، به‌ڵام نازانم مه‌نهه‌ج و بیر‌و باوه‌ڕت چۆنه و حه‌زده‌كه‌م خۆتم پێ بناسێنیت، ئه‌ویش نامیلكه‌یه‌كی پێدام و تێیدا باسی یه‌كتاپه‌رستی تێدا كرابوو، به‌ڵام له خاڵی یه‌كتاپه‌رستی داپه‌روه‌ریدا بۆچوونی من جیاوازبوو له‌وه‌ی ئه‌و باسی كردبوو، پێشم وت له‌سه‌ر ئه‌وه ناگه‌ین به‌یه‌ك".
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه "كاتێك (جماعه الاسلامیه)ی دروستكرد له ناوچه‌ی خه‌لیفان، له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكاردا دانیشتووه و پێی وتووه كارێكی ناڕه‌وا ده‌كه‌یت و دواتریش مه‌لا كرێكار وازی له پێكهێنانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هێناوه".
PM:11:56:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت