هۆکاری جێهێشتنی کوردستانی ئاشکراکرد
وێستگه نیوزـ
ده‌شنێ موراد، خانمه گۆرانیبێژی كورد كه به"شاكیرای كوردستان" ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌لایه‌ن رۆژنامه جیهانییه‌كانه‌وه بایه‌خێكی زۆری پێدراوه و هه‌ریه‌ك له سایته‌كانی
mirror و
dailymail ی به‌ریتانی چیرۆكی ژیانیان وه‌ك كچێكی ناودار و به‌ناوبانگی كورد بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سایتی mirror به‌م ناونیشانه چیرۆكی ده‌شنێ موراد-ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "ئه‌ستێره‌یه‌كی گۆرانیی پۆپ له منداڵی‌دا وه‌ك په‌نابه‌ر له عیراق هه‌ڵات و دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئەوەی لێ‌کرا به په‌تێك له ئاگر هەڵبواسرێت".
سایته‌كه ده‌شنێ مورادی ناساندووه كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و كوردێكی عیراقییه و له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی و له‌كاتی شاڵاوی رژێمی سه‌دام وڵاتی جێهشتووه و ژیانی نوێی له ئه‌وروپا ده‌ستپێكردووه، ئه‌مڕۆش بووه‌ته كه‌سێكی ناودار و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیۆنی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا.
له سایته‌كه‌دا هاتووه كه ده‌شنێ وتویه‌تی: "ئێمه كوردین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووین، هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه بوون به هاوڵاتیی پله دوو چۆنه، ئه‌گه‌ر سه‌دام بهاتایه بۆ ناوچه‌كه‌مان ده‌بوایه وێنه‌كه‌یمان هه‌ڵگرتایه تا وامان پیشانبدایه كه خۆشمان ده‌وێت، به‌ڵام سه‌دام گونده‌كانی باوباپیرانمی ژه‌هراوی كرد و پێنج هه‌زار كه‌سی كوشت، من ئه‌وكاته دوو ساڵان بووم، سه‌دام ده‌یویست كورد له ریشه هه‌ڵكێشێت."
ده‌شنێ وتویه‌تی: ساڵی 1991 ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو، وا پێویستی كرد هه‌ڵبێین، چونكه سوپای سه‌دام ده‌هات، باوكم ئۆتۆمبیلێکی هه‌بوو، ماوه‌ی دوو مانگ خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك بوو تا خۆی ئاماده بكات بۆ رۆیشتن، شه‌وێكیان دایكم هاواری كرد و وتی: ده‌شنێ ده‌بێت هه‌ر ئێستا بڕۆین، پێشمه‌رگه هاتبووه ناوچه‌كه و پشێوی دروستبوو، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌یویست هه‌ڵبێت و ئۆتۆمبیلەکەمان پڕ ببوو له خه‌ڵك كه ئه‌وه‌نده زۆر بوو نه‌یده‌توانی بجوڵێت.
ده‌شنێ موراد باسی له‌وه كردووه كه چۆن گه‌یشتوونه‌ته سنوری ئێران و چه‌ند نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاواره‌ی كورد له‌وكاته‌دا هاتووه و چۆن هه‌لیكۆپته‌ر له ئاسمانه‌وه خۆراك و پێداویستییه‌كانی بۆ فڕێداونه‌ته خواره‌وه، پاشان باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی سه‌پاندنی بڕیاری دژه فڕین به‌سه‌ر رژێمی سه‌دامدا دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان.
دەشنی وای گێڕاوەتەوە کە دواتر تەنها لەگەڵ دایکیدا ماوه‌ته‌وه و باوكیان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا رۆیشتووه، ده‌شگێڕێته‌وه كه چۆن باوكی حه‌وت جار هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه له توركیاوه داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و دواتر له هه‌شته‌م جار چووه‌ته یۆنان و له‌وێوه بۆ ئیتالیا به‌پێ رۆیشتووه و له‌و وڵاته‌ش كڵێسایه‌ك داڵده‌ی داوه و نانی داوه‌تێ، پاشان گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵًمانیا و له‌وێوه بۆ هۆڵه‌ندا و پاشا ماوه‌یه‌كیش ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته لای و به‌یه‌ك شادبوونه‌ته‌وه.
ده‌شنێ باسی له‌وه‌شكردووه كه له هۆڵه‌ندا له شارێكی بچوك ژیاون كه په‌نابه‌ر و بیانیی كه‌متر لێ بووه، بۆیه منداڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ی یارییان له‌گه‌ڵ نه‌كردووه و ئه‌وكاته‌ی یاریی له‌ناو باخچه‌كه‌یاندا كردووه ئاوی پیسیان كردووه به باخچه‌كه‌یاندا، بۆیه دووباره هه‌ستی به‌وه كردووه‌ته‌وه كه دیسان هاوڵاتیی پله دووه.
ده‌شنێ باسی له كاروانی سه‌ركه‌وتنی له ژیاندا كردووه و وتویه‌تی كه كاتێكی ویستوه تا متمانه‌ی به‌خۆی په‌یدا كردووه، خه‌ونی ئه‌وه بووه ببێته پێشكه‌شكار له ته‌له‌فزیۆنی هۆڵه‌ندا به‌ڵام دایك و باوكی رازی نه‌بوون، دواتر قایلی كردوون كه له كه‌ناڵێكی ناوخۆیی كوردیدا ئه‌و كاره بۆ ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی بكات، ده‌شڵێت له به‌رنامه‌كه‌دا گاڵته و گه‌پم ده‌كرد و باسی مۆدێلم ده‌كرد، پیاوێك ته‌له‌فۆنی كرد و وتی: "توَ كێیت تا ئه‌م كاره بكه‌یت؟ تۆ شه‌رم ناكه‌یت، منیش وتم: "پیشانت ده‌ده‌م من كێم"، به‌رنامه‌كه ده‌نگی دایه‌وه له كوردستان، به‌رهه‌مهێنه‌رێكی هۆڵه‌ندیم ده‌ناسی و ساڵی 2007 كه گه‌ڕامه‌وه كوردستان بۆ تۆماركردنی كلیپ و ئه‌لبومێك، كلیپه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد كه له خۆشه‌ویستیدام و تیایدا به جلێكی سێكسییه‌وه سه‌مام ده‌كرد.
ده‌شنێ ده‌ڵًێت كه كلیپه‌كه ته‌واو بوو پێم وتر كه ده‌بێت وڵات به‌جێ بهێڵم، چونكه مه‌لاكان له وتاری هه‌ینیدا له بڵندگۆكانه‌وه باسی منیان كردبوو و وتبویان: "ده‌بێت به په‌تێكی ئاگرین هه‌ڵبواسرێم"، ته‌ماشاكه ئه‌مه چه‌ند ترسناكه، ته‌نانه‌ت كه‌سوكاره‌كه‌شم له‌دژم وه‌ستانه‌وه.
مه‌لایه‌ك داوایكردبوو كه بایكۆتی گۆرانییه‌كانم بكرێت، ته‌نانه‌ت له كه‌ناڵی بی بی سی باسی منی كردبوو و داوایكردبوو كه ته‌له‌فزیۆنه‌كان گۆرانییه‌كانم دانه‌به‌زێنن، ئه‌مه وای لێكردم هه‌ست بكه‌م من هیچ نیم، ته‌نانه‌ت ده‌شترسام بچمه ده‌ره‌وه، راسته من له هۆڵه‌ندا ژیاوم، هاوڕێم هه‌بووه كه دۆستایه‌تیی كوری كردووه و خۆشه‌ویستی یه‌كتر بووم، به‌ڵام من هیچ له‌و شتانه‌م نه‌كردووه.
ده‌شنێ ده‌ڵێت: "به‌ڵام من كۆڵم نه‌دا، چاوپێكه‌وتنێكم كرد و له‌دنیادا ده‌نگی دایه‌وه و پاشان وه‌ك "شاكیرای كوردستان" ناوبانگم ده‌ركرد و دواتر كه‌ناڵێكی گه‌وره‌ی لوبنان گۆرانییه‌كه‌ی دابه‌زاندم و بوومه یه‌كه‌م له لوبنان و كوردستان وهۆڵه‌نداش، ئه‌مه وره‌یه‌كی تری پێدام به‌رده‌وام و ده‌بێت به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری بوه‌ستمه‌وه.
هه‌ر له سایته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ده‌شنێ رێكخراوێكی خێرخوازی به‌ناوی "منداڵانی سه‌وز" به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ هاوكاریكردنی منداڵانی په‌نابه‌ر و خۆشی وتویه‌تی كه چاوی به چه‌ندین منداڵی موسڵ كه‌وتووه كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا گه‌وره بوون مردنیان به چاوی خۆیان بینووه.
له كۆتاییشدا ده‌شنێ وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ی كه به منداڵی پیایدا تێپه‌ڕیم، كردمی به كه‌سێكی تر، ده‌توانیت منداڵ له‌ناو شه‌ڕ ده‌ربهێنیت، به‌ڵام هه‌رگیز نا‌توانیت شه‌ڕ له منداڵێكدا ده‌ركێشیته ده‌ره‌وه، ئه‌مه هه‌میشه به‌شێك بووه له من، من نه‌مردم، به‌ڵكو به‌هێزتر بووم."
AM:12:32:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 16604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت