مووچه‌ی ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی 11ی شه‌ش وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و ده‌زگا دابه‌شده‌كرێت و ئه‌مڕۆش مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئاماده دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند، كه به‌پێی خشته‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه ئه‌منیانه مووچه وه‌رده‌گرن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: رۆژی دووشه‌ممه 23-1-2017، مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: رۆژی سێشه‌ممه 24-1-2017، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
باس له‌وه‌شكردووه: رۆژی چوارشه‌ممه 25-1-2017، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه 26-1-2017، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
1-وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2-وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
3- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
4- وه‌زاره‌تی پلان دانان
5- ده‌زگای مین
6- دیوانی چاودێری دارایی
7- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
8- ده‌سته‌ی ژینگه
9- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
10-ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
11- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
12- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان مووچه‌یان پێدرا.
AM:08:31:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2277
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت