مه‌سعود بارزانی: مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نم
وێستگه نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، رایگه‌یاند كه گه‌ر نوری مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئابووری داڤۆس بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت" رایگه‌یاند كه تا ئێستا گورزی توند له رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش دراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه 1668 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 9 هه‌زار و 725 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون و 15 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش كوژراون.
بارزانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه لابردنی هۆشیاری زێباری كه هاوڕێ و كه‌سی نزیكیه‌تی، له پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق دژی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و پرۆسه‌ی موسڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی بڕوخێت و پرۆسه‌ی موسڵیش شكست بێنێت و نوری مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران.
بارزانی وتی: "ئه‌و ساته‌ی مالیكی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ كه‌سێك سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم و چی ده‌بێت با ببێت... قبوڵی ناكه‌م له عیراقێكدا بمێنینه‌وه كه مالیكی حوكمی بكات".
بارزانی راشیگه‌یاند كه به‌رپرسانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ تیمی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا هه‌یه و پێشبینی كرد ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له پشتگیری كورد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا له عیراق ده‌سه‌ڵاتی نییه، به‌ڵام ئێران زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه كه لێدوانی به‌رپرسانی تیمی تره‌مپ ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی توند به‌رامبه‌ر ئێران په‌یڕه‌و ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می باراك ئۆباماوه.
بارزانی ئاشكراشیكرد كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به عه‌بادی و به‌رپرسانی سیاسی عیراقی راگه‌یاندووه كه عیراقییه‌كان له بنیاتنانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌نێوانیاندا شكستیان خواردووه و باشتره "دراوسێی باش بین".
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ پێش هاتنی داعش، بارزانی وتی: "ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه"، هاوكات به‌دووریزانی سوریاش وه‌ك پێشووی لێبێته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بارزانی وتی: "به‌داخه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی به‌ده‌ست دابه‌شبوونه‌وه گرفتاره و دوویاڵ یان سی باڵ دروست بووه، ئامۆژگاریم كردوون كه یه‌كگرتوو بن و پێم باشه هاوكارییان بم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینییانه‌ی هه‌ن، هانیان ده‌ده‌ین بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان و دواتر به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
مه‌سعود بارزانی ده‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوو خولی چوار ساڵییه و دوو ساڵیش درێژكراوه‌ته‌وه، كه‌وتینه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و داوام له په‌رله‌مان و حزبه‌كانی ناو حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كرد كه بڕیارێك بدان، یان درێژه به‌بارودۆخه‌كه بده‌ن، یان هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نن و كه‌سێك له پۆسته‌كه‌دا دابنین، من ده‌ستم به كورسییه‌وه نه‌گرتووه و پێویستم پێی نییه. هه‌ندێك لایه‌ن كوده‌تایان كرد و بنه‌مای ته‌وافوقیان پێشێل كرد بۆیه ناچاربووین رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و بڕیار درا به‌رده‌وام بم له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت".
AM:08:53:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2382
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت