ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ستانا ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆیی لە سووریا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2017، به به‌شداری نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن، حكومه‌تی سوریا، شاندی توركیا، رووسیا، ئێران و ئه‌مریكا، له ئه‌ستانای پایته‌ختی كازاخستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانادا تایبه‌ت به سووریا، شاندی ته‌كنیكی كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی و راوێژكاران، گه‌یشتنه پایته‌ختی كازاخستان.
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پاش نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوخۆییان ئه‌نجامدا و، چاویان به ئاماده‌كارییه‌كان خشانده‌وه بۆ كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ.
له كاتی به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی ئۆپۆزسیۆن سه‌ردانی شاندی توركیای كرد كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌دات ئوناڵ ئاماده‌بوو و، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.
پاشان شاندی هاوبه‌شی دیپلۆماتكارانی بریتانی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و دانیماركی له‌گه‌ڵ شاندی ئۆپۆزسیۆندا كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانیه به‌رامبه‌رییه‌كانیان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كی سبه‌ینێ خسته‌ڕوو.
- بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئاستانا
توركیا كه گه‌ره‌نتی ئۆپۆزسیۆنه بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا له سووریا راگه‌یه‌ندرا، له‌گه‌ڵ رووسیادا سەرپەرشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانا ده‌كات.
شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی سووریا كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ئاستانا ده‌كات، پێكهاتووه له 14 كه‌س كه له‌لایه‌ن گرووپه دیاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه راسپێردراون. له‌م تیمه‌دا نوێنه‌رێك كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی به‌ره‌ی باشووری سوپای سووریای ئازاد به‌شداره.
سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین گرووپی گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌كرێت، كه نوێنه‌ری سوپای ئیسلام محه‌مه‌د ئالوش-ه. هاوكات تیمێكی 40 كه‌سی كه پێكهاتووه له راوێژكارانی یاسایی، سیاسیی و میدیا یاوه‌ری شاندی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن له ئاستانا.
یه‌كێك له گرنگترین ئاڕاسته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانا، به‌شداریكردنی ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ربازیانه‌یه كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ربڵاوترین به‌شداریان هه‌بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چەند گروپی وه‌ك ئه‌حرارولشام كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانا ناكات، به ته‌واوی پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، دوای چه‌ند ساڵێك له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كاری ئه‌نقه‌ره‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاوڕابوون.
جیاواز له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژئاوا، ئه‌مجاره‌یان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریا و گرووپه سه‌ربازییه‌كان بۆ گفتوگۆ کردن لەدەوری یەک مێز کۆدەبنەوە.
یه‌كێكی دیكه له‌و كارانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره به سەرپەرشتی توركیا و رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، كۆكرنه‌وه‌ی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریایه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه شه‌ڕده‌كه‌ن له‌ده‌وری مێزی گفتوگۆ. دانوستانه‌كانی جنێڤ تا بڵێی كورت و به‌رته‌سك بوون.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاره رووسیا و ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
- "پێشینه راگرتنی پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه‌یه"
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانستی ئانادۆڵو له ئه‌ندامانی شاندی سه‌ربازی سووریا وه‌ریگرتووه، ئۆپۆزسینی سووریا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی رژێم و گرووپه تیرۆرسته‌كانی پشتیوانانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه تێیدا له‌سه‌ر نه‌خشه شوێنی پێشێلكارییه‌كان دیاریكراوه.
ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت رژێم و حزبوڵڵای هاوده‌ستی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و ئاگربه‌سته رابگرن كه 30 كانوونی یه‌كه‌م كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و مه‌رجی كشانه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و دۆڵی بارادایان بۆ داده‌نێت.
- "گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی متمانه‌پێكراو له قۆناغی دووه‌مدا"
ئه‌گه‌ر رووسیا كه گرتنیی رژێمی كردووه له‌وباره‌وه هه‌نگاو بنێت، ئۆپۆزسیۆن پێشنیاری گرتنه‌به‌ری دوو رێوشوێنی متمانه‌پێكراو ده‌كات.
یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆییه بۆ گه‌یاندنی هاوکاری و یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانه‌ی له دیمه‌شق و حمس کە له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدان و قه‌یرانی مرۆیی تێیاندا قووڵبووه‌ته‌وه.
دووه‌میشیان ئازادكردنی ئه‌و هه‌زاران زیندانیه سیاسیه‌یه كه له زیندانه‌كانی رژێمدا به‌ندكراون.
- "به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه"
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنێوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆی كازاخستان، له میوانخانه‌ی ریكزۆس كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كات و رۆژی دوای كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆتاییان دێت.
گەیەندراوەکەدا هاتووە کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوە دەچێت و جگە لە نوێنەرانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن، نوێنەرانی تورکیا، رووسیا، ئێران، ئەمریکا و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ستافان دی میستو‌را بەشداری تیادا دەکەن.
تورکیا و سووریا بەمەبەستی ئەوەی کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە بەڕێوە بچێت رێککەوتن لە سەر سنوورداکردنی ژمارەی وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا.
ئیدارەی تاران نیگەران بوو لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ئێران و هەوڵی دا ببێتە رێگر لەبەردەم بەشداریکردنی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکە بەڵام تورکیا و رووسیا بە گونجاویان نەزانی ئەمریکا پەراوێز بخرێت.
چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین نوێنەری تایبەتی بۆ سووریا ئەلێکساندەر لاڤرەنتیەڤ بنێریت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان. لە ناو شاندەکە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ کاروباری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست میخایل بۆ‌گدانۆڤ دەبینرێت.
سەرۆکی شاندی رژیمی بەشار ئەسەدیش نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار جەعفەرییە.
دوای گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە رۆژهەڵاتی حەلەب بە هەوڵی چڕی تورکیا و رووسیا و دڵنیاییدانی ئەو دوو وڵاتە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا لە وڵاتانی رۆژئاوا نیگەرانی لێکەوتەوە.
حکوومەتەکانی رۆژئاوا وێڕای ئەوەی رایانگەیاند کە پشتگیری کۆبوونەوەکانی ئاساتانا دەکەن پەیامی ئەوەیان داوە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی ئاستانا پێویستە هەموویان بگوازرێنەوە بۆ جنێڤ.
لەلایەکی دیکەیشەوە ئیدارەی باراک ئۆباما کە ماوەی ویلایەتەکەی کۆتایی هاتووە، گوشاریان خستە سەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆری گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان نەچنە ئاستانا.
ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا وای دەبینین جێبەجێکردنی قۆناغی ئاگربەست و بەشداری بەرفراوان لە کۆبوونەوەی ئاستانا سەرکەوتنێکە کە تەنها هۆکارەکەی تورکیایە.
بەرپرسانی تورکیا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە سەرکەوتنی ئەنقەرە بەبەراورد لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی رووسیا بووەتە جێی سەرنج.
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان، رۆڵی تورکیا لە راگەیاندنی ئاگربەست لە ٣٠ی کانوونی یەکەمدا و دواتر سەرکەوتووانە گێڕانی رۆڵی دڵنیایی بەشێوەی هاوتەریب پێویستە لەلایەن رووسیا و هێزەکانی رژێمیشەوە هەمان ئەنجامی هەبێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
AM:09:06:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت