نرخی دراوه جیهانییه‌كان له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2017، له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ن.
ئاكام عه‌بدوڵا، له نووسینگه‌ی سیمبولی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار به 128 هه‌زار و 750 دیناره.
ئاكام عه‌بدوڵا وتی: "100 پاوه‌ن به 159 هه‌زار دینار و 100 یۆرۆ به 138 هه‌زار دیناره".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: 100 هه‌زار تمه‌ن به 34 هه‌زار دیناره و 100 لیره‌ی توركیش به 36 هه‌زار دیناره.
AM:09:30:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2137
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت