هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی Galaxy Note 7 ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای سامسۆنگ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه بووه‌هۆی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی مۆبایل له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیادا و رایگەیاند کێشەکە باترییەکەیە نەک مۆبایل.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی كانونی دووه‌می 2017 له نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له سیئۆل-ی كۆریای باشور سازیكرد، جۆنگ جین كوه، سه‌رۆكی به‌شی كارپێكردنی مۆبایل له كۆمانیای سامسۆنگ رایگه‌یاند كه دوو هۆكار بوونه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی باترییه‌كانی مۆبایلی Galaxy Note 7، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندیی به وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و باترییه و دووه‌میش په‌یوه‌ندیی به‌و باترییه جێگره‌وانه‌وه هه‌یه كه بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كه به‌رهه‌مهێنراوه.
ئه‌و به‌رپرسه روونیكرده‌وه كه دیزانی به‌رگی یه‌كه‌می وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و باترییه كێشه‌ی تێدا بووه و به‌رگه‌كه نه‌یتوانیووه هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو باترییه‌كه له‌خۆ بگرێت، به‌تایبه‌ت لاربوونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری سالب-ی باترییه‌كه له‌لای سه‌ره‌وه‌ی به‌شی راسته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی كاره‌بایی له‌ناو باترییه‌كه‌دا دروست ببێت ببێته‌هۆی دروستبوونی شۆرتی كاره‌بایی و بته‌قێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی سامسۆنگ باسی له هۆكاری دووه‌م كرد و وتی ویستمان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چه‌ندین مۆبایلمان كشانده‌وه و باتریی نوێمان تێكرد، كه‌چی له‌وه‌شدا هه‌ر كێشه دروستبوو، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مجاره ده‌ركه‌وتووه كه دووباره له له‌كاتی له‌حیمكردنی دڵۆپه مسی تواوه كه‌وتووه‌ته سه‌ر جه‌مسه‌ری سالب و ئه‌مه‌ش وایكردووه چینی موجه‌ب و سالب به‌ریه‌ك بكه‌وت و شۆرتی كاره‌بایی دروست ببێت و پارتییه‌كه گڕ بگرێ و بته‌قێته‌وه.
جۆنگ جین كوه داوای لێبوردنیشی له به‌كارهێنه‌ران و بریكاره‌كانی مۆبایلی Galaxy Note 7 كرد و سوپاسی كرد كه به ئارام بوون له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌دا، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه پێوست ناکات کڕیار لە مۆبایلەکە دودڵ بێت، چونکە دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مۆبایل و باترییه‌کە ده‌ركه‌وتووه كه كێشه له باترییه‌كه‌دایه نه‌ك خودی مۆبایله‌كه.
PM:09:53:23/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4763
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت