چیرۆكی هه‌ڵاتنی سێ كچی سعودی به‌ره‌و ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌رگریكردن له كچانی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه‌ش دوای راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به هه‌ڵاتنی سێ كچی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌مریكا.
له راپۆرته‌كه‌یدا كه‌ناڵی
سی ئێن ئێن چیرۆكی هه‌ریه‌ك له دانه و ئه‌روا و مەوزی گێڕاوه‌ته‌وه كه سێ كچی سعودین و له ئه‌مریكا داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كۆتوبه‌نده‌ی له وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ریانه و وه‌ك خۆشیان وتویانه مافیان زه‌وتكراوه.
ئه‌روا، یه‌كێك له‌و كچه سعودیانه، وه‌ك خوێندكار چووه‌ته ئه‌مریكا و وتویه‌تی هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت ئه‌وه‌یه ژیانێكی ئاسایی به‌بێ ترس بژی و ناچار نه‌كرێت خۆی بكات به كه‌س و كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه، چونكه دوای ته‌واوكردنی خوێندن و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوكییه‌وه سه‌رزه‌نشتێكی زۆر كراوه و ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌ست به كه‌می و نائومێدی بكات و دووباره له‌ده‌ستیان هه‌ڵبێت و بڕیار بدات بڕواته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌روا ئه‌وه‌نده بێزار و بێ ئومێد بووه، شه‌وێكیان فرسه‌تی هێناوه و ماڵه‌وه‌ی به‌جێ هێشتتووه و له سنوره‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌حره‌ین، دواتر ده‌ستی كردووه به گه‌شتێكی ئاسمانی و رێگای رۆیشتنی به‌ره‌و ئه‌مریكا گرتووه.
جێهێشتنی ماڵ له‌لایه‌ن ئه‌روا به‌بێ خواستنی دایك و باوكی له‌وانه‌یه ببوایه هۆكار بۆ زیندانیكردنی، چونكه هه‌موو ژنێك له سعودیه به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌نی، به‌خێوكه‌رێكی هه‌یه كه هه‌میشه لێی به‌رپرسیاره، جا ئه‌و به‌خێوه‌كه‌ره باوك یان دایك یان برا یان كوڕه‌كه‌یه‌تی، بۆیه خانمانی سعودیه هه‌میشه بۆ گه‌شتكردن به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه یان چاودێریی ته‌ندروستی یان كاركردن، پێویستیان به مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ره‌كه‌یانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سعودییه‌كانه‌وه، شتێكی نامۆیه و زۆر به‌ربڵاو نییه، له ساڵی 2005 تا 2011 250 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ئه‌مریكا كردووه و له‌و ژماره‌یه ته‌نها 111 كه‌سیان سعودی بوون له‌و سعودییانه‌ش ته‌نها 29 كه‌سیان مافه‌كه‌یان پێدراوه.
چیرۆكی ئه‌روا زۆر له مەوزی و دانه-ی هاونیشتمانیی جیاواز نییه كه ئه‌وانیش پله‌یه‌كی زانستیی به‌رزیان هه‌یه و جلوبه‌رگی ئاسایی له‌به‌ر ده‌كه‌ن و پاره‌ی خۆشیان هه‌یه تا پارێزه‌ر بگرن بۆ جوڵاندنی كه‌یسه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، ئه‌وانی به‌دوای ئازادیی تاكه‌كه‌سیی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.
راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن وایكرد كه خانمانی عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ڵمه‌تێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌ن و ره‌خنه له‌و سێ كچه بگرن و به‌رگری له وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و بڵێن ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خانمانی سعودیه ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی كۆمێنت و جریوه‌كانیان، ئه‌و خانمانه "شانازییان كردووه به‌وه‌ی سعودین و له‌و وڵاته ده‌ژین، هه‌موو وڵاتێكیش كه‌موكورتیی خۆی هه‌یه، له‌پێش هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه وه‌ڵامی ئه‌و سێ كچه‌ی داوه‌ته‌وه، شازاده‌خاتوونی سعودیه به‌ناوی ریما بنت به‌ندره بووه كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌رزش و كاروباری خانمانه له‌و وڵاته.
PM:02:51:26/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4642
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت