به یه‌ك كلیك بزانه كێ هاوڕێیه‌تی ره‌تكردوویته‌ته‌وه
وێستگه نیوز –
ئایا پێشتر له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌وه داوای هاوڕێیه‌تیت بۆ كه‌سێك ناردووه و وه‌ڵامت وه‌رنه‌گرتبێته‌وه؟ گه‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا وه‌ڵامت وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر زۆره داوای هاوڕێیه‌تییه‌كه‌تی ره‌تكردبێته‌وه.
هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تییه‌كه‌ش جیاوازن، ره‌نگه كه‌سی به‌رامبه‌ر گوێی به داواكه نه‌دابێت یاخود له‌بیری چووه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ست داواكه‌ی ره‌تكردبیته‌وه.
به چاوپۆشین له هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌كه، رێگایه‌كی زۆر ئاسان هه‌یه بۆ زانینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوای هاوڕێیه‌تییه‌كه‌ت ده‌رنه‌بڕیوه.
سه‌ره‌تا بچۆره ناو هه‌ژماره‌كه‌ته‌وه و دواتر ئه‌م لینكه
https://www.facebook.com/friends/requests/?fcref=tl&outgoing=1
كۆپی بكه و له پەیجێکی نوێی براوسەرەکەتدا دایبنێ و كلیك له "Enter" بكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناونیشانی Friend Requests Sent لیستی ئه‌و كه‌سانه ببینیت كه داواكه‌یان ره‌تكردوویته‌وه.
دواجار له كاتی بینینی لیسته‌كه‌دا نیگه‌ران مه‌به، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه تۆش داوای چه‌ندین كه‌سی ترت ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:57:01/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت