خوێندكارێكی عیراقی دۆزینەوەیەكی نوێ‌ لە زانستی (DNA) تۆمار دەكات


وێستگە نیوز- 

یەكێك لە خوێندكارانی دكتۆرا لە شاری دیوانییە میكانیزمێكی نوێ‌ بۆ دووهێندەكردنی (DNA) دەدۆزێتەوە، ئەوەش دەبێتە مایەی گۆڕینی زۆرێك لە چەمكەكان سەبارەت بە "دووهێندەكردن". 

عومەر حسێن خوێندكاری دكتۆرا كە خاوەنی دۆزینەوە نوێیەكەیە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: "لەگەڵ تیمێكی زانستی لە زانكۆی نیوكاسلی ئینگلیزی توانیم میكانیزمێكی نوێ‌ بۆ دووهێندەكردنی  (DNA)  لە بەكتریا و زیندەوەرەكانی تر"، ئەوەش بە وتەی ئەو بە دۆزینەوەیەكی زاستی عیراقی تۆمار دەكرێت. 

بە وتەی عومەر حسێن: "توێژنەوەكە لە گۆڤاری Nuture ئەمریكایی بۆ هەموو پسۆڕییەكان بڵاوكراوەتەوە كە بە بەیەكەم و دێرینترین گۆڤار لە جیهاندا دادەنرێت"، رونیشكردووەتەوە، "پسپۆڕان ستایشی ئەو دۆزینەوەیەیان كردووە و رایانگەیاندووە كە یەكەم دۆزینەوەی زانستییە لەپاش 30 ساڵ و زۆرێك لە چەمكەكانی تایبەت بە دووهێندەكردن لە توێژنەوەی گەردیلەیی و كرۆمۆسۆمی دەگۆڕێت، هەروەها دەكرێت لە پراكتیزەكاندا لەسەر شێرپەنجە و نەخۆشییە بۆماوەییەكان بەكاربهێنرێت". 




PM:12:51:04/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو