ئه‌پڵ زیاتر له 88 هه‌زار ئایفۆن ده‌كێشێته‌وه
وێستگه نیوز –
كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه زیاتر له 88 هه‌زار مۆبایلی ئایفۆن له بازاڕه‌كانی ئیمارات ده‌كێشێته‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه كێشه له باتری ئه‌و مۆبایلانه‌دا هه‌یه.
كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زاره‌تی ئابووری ئیمارات وتی: "ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له‌و مۆبایلانه له‌پڕ و به‌بێ خواستی به‌كارهێنه‌ر ده‌كوژێنه‌وه".
ئه‌و مۆبایلانه ژماره‌یان به 88 هه‌زار و 700 مۆبایلی جۆری iPhone 6S مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه له مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می 2015 له وڵاتی چین به‌رهه‌مهێنراون.
دكتۆر هاشم ئه‌لنعیمی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگی پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له وه‌زاره‌تی ئابووری ئیمارات وتی: "كێشانه‌وه‌ی ئه‌و مۆبایلانه ئاساییه و بۆ پشكنینه و په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تی مۆبایله‌كانه‌وه نییه".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:10:06/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت