رۆبۆتێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هاوسه‌ری ئه‌نجام ده‌دات
وێستگه نیوز –
هه‌ندێك كات مرۆڤه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی ژیانیان له‌نێو مرۆڤه‌كانی تردا یه‌كلایی نابنه‌وه و خۆیان له‌به‌رده‌م داواكاری ماره‌یی زۆر و رازیكردنی كه‌سه نزیكه‌كانی به‌رامبه‌ر و پێشكه‌شكردنی دیاری ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام پێشكه‌وتنی زانستی مژده‌ی چاره‌سه‌ری "ته‌كنیكی" ئه‌و كێشانه ده‌دات.
شاره‌زایانی بواری زیره‌كی ده‌ستكرد پێیانوایه كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان بكه‌ن و پیاو ژنێكی "رۆبۆت" دیاری بكات و ژنیش پیاوێكی رۆبۆت دیاری بكات و هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
داڤید لیڤی شاره‌زای بواری زیره‌كی ده‌ستكرد پێشبینی كرد له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2050دا مرۆڤه‌كان بتوانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان بكه‌ن، به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌نیازن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان بكه‌ن، ماوه‌ی ره‌به‌نییان درێژه‌ده‌كێشێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "geek"، رۆبۆته نوێكه له توانایدایه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هاوسه‌ری ئه‌نجام بدات به په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كانیشه‌وه.
داڤید لیڤی روونیكرده‌وه كه گه‌یشتنه قۆناغی هاوسه‌رگیری له زیره‌كی ده‌ستكرد
په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تاچه‌ند رۆبۆته‌كه سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت و توانای له وه‌رگرتنی ره‌فتاری مرۆڤه‌كان هه‌یه.
میت مه‌كمولن خاوه‌نی كۆمپانیای دروستكردنی بوكه‌ڵه‌ی راسته‌قینه، هاوسه‌رگیری له‌نێوان مرۆڤه‌كان و رۆبۆته‌كان له ئاینده‌دا به‌دوور نازانێت، وتی: "كۆمپانیای أبیس كرییشن ماوه‌یه‌كه هه‌وڵده‌دات بوكه‌ڵه‌كانی زیاتر له مرۆڤه‌كان بچن".
ئه‌و كه‌سانه‌ی به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان گه‌شبینن، گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌كه‌ن كه له بواری دروستكردنی "مرۆڤی ئامێر" به‌دیهاتووه و ئه‌و گه‌شه‌كردنه به‌رچاوه‌ی له دیزاینكردنی بوكه‌ڵه‌ی راسته‌قینه "Real Doll" به‌یهاتووه بۆ دروستكردنی ئه‌و بوكه‌ڵانه‌ی كاردانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مرۆڤ زیاتره به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بوكه‌ڵانه‌ی ئێستا له بازاڕدان، توانای كاردانه‌وه‌ی زۆریان نییه و له ئامێره‌وه نزیكترن تا مرۆڤ.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:11:49:06/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3905
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت