ڤایبەر تایبەتمەندییەكی تر زیاد دەكات


وێستگە نیوز- 

خزمەتگوزاریی (ڤایبەر) كە لەلایەن كۆمپانیای «Rakuten»  ژاپۆنییەوە خاوەداریی دەكرێت رایگەیاند، تایبەتمەندییەكی نوێ‌ بۆ سیستمی "ئەندرۆید" و "ئای ئۆ ئێس" زیاد دەكات بە ناوی (نامە نهێنییەكان) كە كۆنترۆڵی زیاتر دەبەخشێتە بەركارهێنەرەكانی لەڕووی پەیوەندی و پێكگەیشتنیان لەگەڵ ئەوانی دی. 

لەڕێی ئەو تایبەتمەنییە نوێیەوە، بەكارهێنەران دەتوانن ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە دیاریی بكەن كە دەیانەوێت بمێننەوە، ڤایبەر پێشتر خزمەتگوزاری سڕینەوەی نامەكانی لە مۆبایلی نێردراوە بۆ مۆبایلی رۆیشتوو، فەراهەم كردبوو. 

تایبەتمەندی نامە نهێنییەكان، بواری ئەوە بۆ بەكارهێنەران دەڕەخسێنێت، بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو وێنانە بهێڵنەوە كە خواستیان لە هێشتنەوەیاندا هەیە لە ئەرشیفی قسەكردندا و ئەوەش، تا ئەندازەیەكی زۆر هاوشێوەی ئەو خزمەتگوزارییەیە كە سناپ چات پێشكەشی دەكات. 
دەكرێت لەڕێی ئەو تایبەتمەندییەوە، وێنە بۆ كەسێك بنێردرێت و ماوەی پیشاندانی پێشتر بە یەك چركە یان 3 یان 7 یان 10 چركە دیاریی بكرێت و دوای ئەو ماوەیە ‌وئەو كەسەی وێنەكەی پێگەیشتووە نەتوانێت جارێكی بیبینێتەوە. 

لەئێستاشدا بەكارهێنەران دەتوانن، گرتەی ڤیدیۆیی لەڕێی ڤایبەرەوە بنێرن و ئەو كەسەی ڤیدیۆكە وەردەگرێت تەنیا بەكجار بیبینێت و دواتر لە ئەرشیفەكەیدا نەمێنێتەوە، تایبەتمەندی نامە نهێنییەكان لە چوارچێوەی گروپ و وتوێژە دوولایەنەكاندا كار دەكات. 

بەپێی زانیارییەكان، لە خزمەتگوزاریی قسەكردنە نهێنییەكانی (ڤایبەر)دا زیاتر لە 800 ملیۆن بەكارهێنەر تۆماركراوە و 260 ملیۆن بەكارهێنەر مانگانە چالاك دەبن، بەشێوەیەك كە (ڤایبەر) كەوتووەتە كێبڕكێیەكی توندەوە لەگەڵ هەریەك لە   «WhatsApp» و«Line» و«Kakao Talk. 


PM:09:53:06/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 6583 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو