كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌ناوبانگی "برنت" داخرا
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای "شل"ی ئه‌وروپایی ده‌ستیكرد به هه‌ڵوه‌شاندنی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی ده‌ریایی برنت له ده‌ریای باكوری به‌ریتانیا كه نه‌وتی خاوی برنتی جیهانی ناوه‌كه‌ی له‌و كێڵگه‌یه‌وه وه‌رگرتووه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیاكه نزیكه‌ی 100 تۆن له هه‌یكه‌لی پۆڵایینی هه‌ر چوار سه‌كۆی نه‌وتییه‌كانی ناو ده‌ریاكه به‌ناوه‌كانی "Alpha" و"Bravo" و"Delta" و"Charlie". هه‌ڵده‌وه‌شینێته‌وه و داهاتی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه ده‌ریاییانه‌ش بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری له فڕۆكه‌خانه‌ی و پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێداناندا خه‌رج ده‌كرێن.
كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرهه‌ڵاتی سكۆتله‌ندا و له سه‌ره‌تای كاركردن تیایدا له ساڵی 1976 تائێستا سێ ملیار به‌رمیل نه‌وتی لێ ده‌رهێنراوه كه ده‌كاته 10%ی تێكڕای به‌رهه‌می نه‌وتی شانشینی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا.
له ساڵی 2011 كاره‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له سه‌كۆی Delta ده‌ریایی وه‌ستا و له 2014 به‌رهه‌می هه‌ردوو سه‌كۆی Alpha و Bravo راگیران، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له چه‌ند ساڵی داهاتووشدا ده‌رهێنانی نه‌وت له سه‌كۆی ده‌ریایی Charlie بوه‌ستێت.
لوتكه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی برنت له ساڵی 1982دا بوو كه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مده‌هێنا، ئێستا برنت وه‌ك پێوانه بۆ نزیكه‌ی سی له‌سه‌ر چواری نه‌وتی جیهان له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا به‌كارده‌هێنرێت و یه‌كێكه له جۆره‌كانی نه‌وت سوك كه كێشی نه‌وعی تیایدا 38 پله‌یه و رێژه‌ی دابه‌زینی رێژه‌ی گۆگردیش تیایدا 0.37%ه.
PM:02:39:09/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1654
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت