زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت بۆچی مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه ده‌خه‌ون
وێستگه نیوزـ
گروپێك له زانایانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه خه‌و له‌به‌ر دوو هۆكار پێویسته و ئه‌نجامه‌كه‌شیان له گۆڤاری Science بڵاوكرده‌وه.
زانایان كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك كردووه و چه‌ند مشكێكیان كردووه به دوو گروپه‌وه، گروپێك له مشه‌كان له خه‌و بێبه‌ش كراون و ئه‌وی دیكه‌شیان پشوی ته‌واویان دراوه‌تێ، دوای توێژینه‌وه‌كانیشیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌و بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه له‌به‌ر دوو هۆكار پێویسته: یه‌كه‌م بۆ له‌بیركردن و له‌بیرخۆبردنه‌وه‌ی هه‌ندێك یاده‌وه‌ری و دووه‌میش بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاری له مێشكدا.
تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ئاستی پرۆیتنی جۆری Homer1a، كه به‌رپرسه له هه‌ڵگرتنی زانیارییه زۆر پێویست و گرنگه‌كان، له‌و مشكانه‌دا زیادی كردووه كه خه‌وی ته‌واویان كردووه و پشوی بایان وه‌رگرتووه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خاڵی به‌ریه‌ك كه‌وتن له هێڵی نێوان خانه‌كانی مێشكدا به رێژه‌ی 20% كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی مێشك زانیارییه ناپێویسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌سڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و مشكانه‌ی كه له خه‌و بێبه‌شكراون، هیچ كام له‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌و بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان زۆر پێویسته، زانایان وتوشیانه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مشك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، بۆ مرۆڤیش هه‌مان شته.
PM:05:41:09/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5175
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت