مانه‌وه له بۆشایی ئاسمان باڵای مرۆڤ به‌رز ده‌كات
وێستگه نیوزـ
زانایان ده‌ڵێن مانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له بۆشایی ئاسماندا، گۆڕانكاریی به‌رچاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌هێنێت، له‌وانه زیادبوونی باڵا و كزبوونی چاو.
هه‌واڵێكی سایتی Business Insider ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: سكۆت كیلی، كه‌شتیوانی ئاسمانیی سه‌ربه ئاژانسی ناسا-ی ئه‌مریكایه و بۆ ماوه‌ی 340 له پێشه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یدا مایه‌وه كه به خێرایی 17 هه‌زار و 500 میل له كاتژمێرێكدا به ده‌وری زه‌ویدا سوڕاوه‌ته‌وه.
زانایانی ناسا له‌و كه‌شتیوانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی كه‌میی هێزی راكێشان و به‌ركه‌وتنی تیشك و سیستمی خۆراك و هه‌ندێك هۆكاری دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ژیان له خولگه‌ی زه‌ویدا، چه‌ندین گۆڕانكاری به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا دێت و ته‌نانه‌ت گۆڕانكاریش له جینه‌كانی جێ په‌نجه‌یدا دروست ده‌بێت.
سكۆت له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا دوانه‌ن كه ئه‌ویش پێشتر كه‌شتیوانی ئاسمانی بووه و توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ریان هێشتا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه مانه‌وه بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له بۆشایی ئاسماندا هه‌شت گۆڕانكاریی درێژخایه‌ن به‌سه‌ر له‌شی مرۆڤدا ده‌هێنێت كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- شله‌مه‌نیی ناو جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ده‌بن، هه‌ربۆیه روخسار مرۆڤ زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاوساو ده‌رده‌كه‌وێت.
2- ئه‌گه‌ر مه‌شق و وه‌رزشی پێویست نه‌كردێت، ئێسقان 12%ی چڕییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
3- ئه‌و شله‌مه‌نییه‌ی له هه‌ردوو قاچه‌وه بۆ مێشك ده‌ڕوات شوشه‌یه‌كی دوو لیتری پڕ ده‌كات.
4- به‌هۆی گۆڕانكاری له فشاری سه‌ر مێشك، چاوی مرۆڤ كز ده‌بێت.
5- به‌هۆی نه‌بوونی هێزی راكێشان، پێویستت به ماسولكه نابێت، هه‌ربۆیه ریشاڵه زیاده‌كان له ماسولكه‌دا كه‌م ده‌بنه‌وه.
6- مرۆڤ توشی كه‌م خه‌وی ده‌بێت، زۆربه‌ی كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان كه‌متر له شه‌ش كاتژمێر ده‌خه‌ون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شێوازه نامۆییه بۆ نوستن له بۆشایی ئاسماندا هه‌یه.
7- به‌هۆی تیشكی ده‌ره‌وه‌ی بواری موگناتیسی گۆی زه‌وی ، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له مرۆڤدا زیاد ده‌بێت.
8- به‌هۆی نه‌بوونی هێزی راكێشانه‌وه، بڕبڕه‌ی پشت درێژ ده‌بێت و به‌وه‌ش باڵای مرۆڤ نزیكه‌ی 3% زیاد ده‌كات و به‌رز ده‌بێت.
PM:06:32:09/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت