فەیسبوك هەموو نهێنییەكانت لای خۆی دەهیڵێتەوە.. رێڕەوێك بۆ لابردنیان بگرەبەر
وێستگە نیوز-
بە هەمان شێوەی گۆگڵ، فەیسبوك هەموو ئەو پرۆسانەی بۆ گەڕان لەنێو تۆڕی كۆمەڵایەتی كە بەربڵاوترینە لە جیهاندا ئەنجامی دەدەیت، لای خۆی دەیانهێڵێتەوە، كۆمێنتەكان، لایكەكان، سەردانی پەیجەكان.
بەداخەوە هەر كەسێك بیەوێت مێژووی نهێنیت دەزانێت تەنیا بەیەك كلیك، ئەویش لەحاڵەتی جێهێشتنی كۆمپیوتەرەكەت بە كراوەیی بۆ نمونە لەشوێنی كاركردن، یان لەحاڵەتی جێهێشتنی مۆبایلەكەت كە وشەی نهێنی لەسەر نییە و كەسێك دەیكاتەوە.
بەڵام بە هەمان شێوەی گۆگڵ، فەیسبوكیش بواری بۆ بەكارهێنانی رەخساندووە تا بەشێك لەو مێژووە نەخوازراوە بسڕنەوە، یان بە تەواوەتی لایببەن، ئەویش بە شێوازێكی زۆر ئاسان.
دەكرێت بچیتە سەر خانەی گەڕان كە لەسەرەوەی كۆمپیوتەرەكەت دیاریی كراوە، یان لەسەر مۆبایلەكەت: هەنگاوی یەكەم لە وێنەكەدا رونكراوەتەوە.
هەنگاوی یەكەم
هەنگاوی دووەم: كلیك لەسەر خانەی گەڕان بكە و لەلای راستی شاشەكەوە وشەی "EDIT" دەردەكەوێت وەك لە وێنەكەدا رونكراوەتەوە، پاشان كلیكی لەسەر بكە.
هەنگاوی دووەم
هەنگاوی سێیەم: كلیك لەسەر سڕینەوەی هەموو گەڕانەكان بكە یان "Clear all searches" دەتوانیت تەنیا گەڕانە دیاریكراوەكان بسڕیتەوە. لە حاڵەتی دەركەوتنی هەر دەستەواژەیەك لەبەردەم هەر پرۆسەیەكی گەڕاندا دەتوانیت بیسڕیتەوە.
هەنگاوی سێیەم:
لەبەر ئەم هۆكارە نهێنییەكانت هەڵدەگرن
بۆچی فەیسبوك مێژووەكانت لای خۆی دەپارێزێت، كۆمپانیاكە هەمان بیانوو دەهێنێتەوە كە گۆگڵ ئاماژەی پێدەكات. دەیەوێت هەڵسوكەوت و بایەخەكانت بزانێت تا ئاسانكاریت بۆ بكات لە پرۆسەكانی گەڕانی داهاتوو.
بۆ نمونە ئەگەر جارێك گەڕیت بە شوێن وشەی "نان"، لە جاری دووەمدا تەنیا پیتی "نون" یان "ئەلف" بسنویت، وشەی "نان"دەخاتەبەردەستت، ئەوەش وەك ئاكام و ئاسانكاریی بۆ پرۆسەكانی سێرچ و گەڕانەكانت.
PM:11:26:09/02/2017
ئهم بابهته 3821
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت