توێژینەوەیەك: لێنانی برنج بەم شێوازە دەبێتە مایەی توشبوون بە شێرپەنجە


وێستگە نیوز- 

زانایان هۆشداریی دەدەن لەوەی كە چەندان ملیۆن كەس بەهۆی شێوازی هەڵەی لێنانی برنجەوە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. 

تاقیكردنەوە نوێیەكان دەریدەخەنە، شێوازیی لێنانی برنج بەمشێوەیەی ئێستا كە دەخرێتە نێو ئاوی گەرمەوە، یان دەخرێتە بەرهەڵم، دەكرێت ئەو كەسانەی دەیخۆن دووچاری كاریگەریی زەرنیخی ژەهراوی بكات كە دەبێتە مایەی پیسبوونی برنجەكەكە. 

ئەو ماددەی كیمیاوییە وابەستەی كۆمەڵكێك كێشەی تەندروستییە، لەوانە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە، وێڕای كێشەكانی تایبەت بە گەشە. 

لەكاتێك كە بڕواكان وابوون، شێوازی لێنانی برنج دەبێتە مایەی قوتاربوون لە ماددەی زەرنیخی ژەهراوی، لەئێستا تەئكید كراوەتەوە كە لەكاتێكدا روودەدات برنجەكە بۆ ماوەی شەوێكی تەواو بخوسێنرێت. 

ئیندی میهارگ، مامۆستا لە زانستەكانی بایۆلۆجی لە زانكۆی كوینز لە بلفاست، بەسێ‌ شێواز تاقیكردنەوەی لەسەر لێنانی برنج كردووە تا بزانێت، ئاستەكانی زەرنیخ لە شێوازێكەوە  بۆ شێوازێكی تر دەگۆڕٍێت. 

شێوازی یەكەم، رێژەی دوو پەرداخ ئاو لەگەڵ پەرداخێك برنج تێكەڵ دەكرێت، ئەوەش وا لە ئاوەكە دەكات ببێتە هەڵم. 

شێوازی دووەم، پێنج پەرداخ ئاو لەبەرانبەر یەك پەرداخ برنج، پاشان رژاندنی ئاوە زیادەكە بەر لە لێنانی، تێبینی دابەزینی ئایتی زەرنیخی كردووە بۆ نیزكی نیو. 

شێوازی سێیەم، خوساندنی برنج بە درێژایی شەو بەر لە پرۆسەی لێنان كە لە رۆژی دواتردا لێنراوە، تێبینی كردووە ماددەی زەرنیخ بەرێژەی 80% دابەزیوە. 

توێژەرەكە دەڵێت، باشترین شێواز بۆ لێنانی برنج، شۆردنەوەیەتی بە ئاو، پاشان هێشتنەوەیەتی بە خوساوی تا بەیانی رۆژی دواتر، بەر لەوەی جارێكی تر بشۆردرێت و دواتر لێبنرێت. 

بە وتەی میهارگ، نزیكەی 58%ی بەرهەمەكانی برنج لە بەریتانیا كە لێدەنرێن، ئاستێكی بەرزی ماددەی زەرنیخیان تێدایە. 
  



PM:11:56:09/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 27618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو