نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئۆپێك دووپاتیان كرده‌وه كه پابه‌ندن به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌یان بۆ بازاڕه‌كان، ئه‌مڕۆ جارێكی تر نرخی نه‌وت به‌رز بوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆماركرد.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: نرخی نه‌وت به رێژه‌ی %1 به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانی سه‌رانی ئۆپێك به پابه‌ندبوونیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌یان بۆ ده‌ره‌وه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 56 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 54 دۆلار 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:07:36:10/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2859
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت