تایبەتمەندییەكانی ئایفۆنە نوێیەكە رادەگەیەنرێت


وێستگە نیوز- 

كۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لەمساڵدا سێ جۆری مۆبایلى ئایفۆن بخاتە بازاڕەوە، لە ئێستاشەوە بە كارهێنەرانی ئایفۆن چاوەڕێی ئایفۆنە نوییەكە دەكەن تا بزانن چ تایبەتمەندییەكی نوێ‌ و تەكنتەلۆجیایەكی تێدا بەكارهاتووە. 

ماڵپەڕی سكای نیوز لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە، بڵاویكردووەتەوە، بە پێی زانیارییەكان  تایبەتمەندی ئایفۆنە نوێیەكە ئەوەیە كە بە شێوەیەكی هەوایی و بەبێ وایەر "بێسیم"  موبایلەكە شەحن دەكرێت، ئەمەش بە تایبەتمەندییەكی ناوازەی ئەو مۆبایلە نوێیە دادەنرێت. 

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، موبایلە نوێیەكانی ئایفۆن، شاشەكانی لە جۆری  "OLED" تا كاتی شەحنكردندا گەرم نەبن.

چاوەڕوان دەكرێت،  تایبەتمەندنی  شەحنكردنی بێوایەر "بێسیم" بۆ  هەردوو جۆری  ئایفۆن 7 ئێس  و ئایفۆن 7 پڵەس  دابنرێت و  قەبارەی شاشەكانیان 16.10 سانتیمەترە و  7.12 سانتیمەتر دەبن.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە كە چاوەڕوان دەكرێت، ئایفۆن 8 هاوشێوەی ئایفۆن 4  بەرگ و چوارچێوەكەی  لە شوشە دروستبكرێـت و دوگمەی سەرەكی موبایلەكەش لاببرێت و بخرێتە سەر شاشەكە، وێڕای هەموو ئەوانە، پێشبینی دەكرێت، ئەو مۆبایلە نوێیەی ئایفۆن، تایەتمەندی جیاواز و نەوازەی تریشی هەبێت. 


AM:10:45:11/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 2001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو