مانای ره‌نگی گوڵه‌كان چیه له رۆژی ڤالانتایندا؟
وێستگە نیوز -
گوڵ یه‌كێكه له جوانترین و سه‌رنجراكێشترین رووه‌كه سروشتیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤه‌كان ئاره‌زووی گوڵ ده‌كه‌ن، چونكه كاتێك بۆنی ده‌كه‌یت یان ده‌یبینیت رۆحت ئارام ده‌كاته‌وه و هه‌ستێكی خۆش پێ ده‌به‌خشێت.
رۆژی عاشقان یه‌كێكه له‌و رۆژانه‌ی كه هه‌موو ساڵێك له جیهاندا یادی ده‌كرێته‌وه، گوڵیش ره‌مزی سه‌ره‌كی ئه‌و رۆژه‌یه به‌تایبه‌تی ره‌نگی سور كه له‌نێوان عاشقاندا ده‌گۆرێته‌وه، به‌ڵام ئایای ره‌نگی گوڵه‌كان چیه له‌و رۆژه‌دا؟ كام ره‌نگی گوڵ مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌و رۆژه‌دا ئه‌گه‌ر پێشكه‌ش كرا؟
گوڵی سور
نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی گوڵه‌كه زۆر داخراو بوو واتا تێر بوو مانای وایه عاشقته تا راده‌ی شێتی.
گوڵی پرته‌قاڵی
ئه‌م ره‌نگی گوڵه مانای بروا به‌خۆبوون و خۆبه‌گه‌وره‌زانی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شانازی به‌خۆشه‌ویشستیه‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
گوڵی په‌مه‌یی
مانای پاكی و شیكی و جوانی و ئه‌خلاقێكی به‌رز دێت.
گوڵی سپی
به‌مانای ئارامی و ئاشتی سه‌لامه‌تی دێت، پێناسه‌یه بۆ وه‌فا و راستگۆی و نیه‌تێكی باش.
گوڵی بنه‌وشه‌ی
ئه‌م شێوازه زۆر شیكه‌و جۆرێك له سیحری هه‌یه، به‌مانای هێز و ناسكی دێت، یه‌كێكه له نایابترین ره‌نگه‌كان و پێناسه‌یه بۆ روویه‌كی خۆش، بروا به‌خۆبوون.
گوڵی شین
به‌مانای ئازادی و ئارامی دێت، پێناسه‌یه بۆ هیوا و خه‌یاڵ چونكه ره‌نگی ئاسمان و ده‌ریاكانه.
گوڵی ره‌ش
نیشانه‌ی خه‌م و جیابوونه‌وه‌و كۆتای ژیان و ره‌شبینی دێت.
PM:04:30:13/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 15591
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت