له 24 چركه‌دا
وێستگه نیوزـ
به‌پێی سایتی lbcgroup، هه‌موو جارێك هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی به سه‌ركه‌وتوویی بازاڕگه‌رمی بۆ گۆرانییه نوێیه‌كانی ده‌كات.
له‌دوایین رێكلامدا بۆ گۆرانییه‌كه‌ی، هه‌یفا وه‌هبی به وێنه و به‌شێوه‌ی "ژماردنی پێچه‌وانه" باسی له دابه‌زاندنی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی " قلّها بحبّك " كردووه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی کە ماوەکەی 24 چرکەیە، بەخێرایی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌یفا به‌نیازه ئه‌و گۆرانییه چه‌ند كاتژمێرێك پێش رۆژی ڤالانتایین بڵاوبكرده‌وه و جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌یفا وه‌ك فیلمكارتۆنه‌كان ده‌ركه‌وتووه، هه‌یفا له‌و گرته‌یه‌دا گوزارشتی له هۆنراوه‌ی ناو گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی كردووه باس له شكاندنی دڵی ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه وایه فرمێسك به‌چاویدا بێته خواری.
PM:05:55:13/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 7037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت