ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌یان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی شوباتی 2017 له باشوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قییه‌وه.
ئۆتۆمبیله‌كه له شوێنكارێكی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی به‌یاع له باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و سایتی سۆمه‌رییه نیوزیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان بۆهه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ی نه‌خوازراو گرتووه‌ته‌به‌ر.
AM:11:47:14/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2547
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت