كۆمپانیای 'Rolls-Royce' گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وت
وێستگه نیوز -
گه‌وره كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی 'Rolls-Royce'ی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه ساڵی رابردوو گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وتووه له مێژووی كۆمپانیاكه‌دا كه 4 ملیار و 600 ملیۆن پاوه‌ند بووه.
كۆمپانیای 'Rolls-Royce' كه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی باری دارایی ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پاوه‌ندی به‌ریتانی ئه‌و كۆمپانیایه له گرێبه‌سته‌كانیدا، بڕی 4 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه".
ئه‌وه‌شی خراوه‌ته‌ڕوو كه "به‌و پێیه‌ش ئه‌و كۆمپانییایه كه له ساڵی 1884ه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی بازرگان، هێنری رۆیس دامه‌زراوه گه‌وره‌ترین زیانی به‌ركه‌وت له مێژووی كۆمپانیاكه".
كۆمپانیای (Rolls-Royce Motor Cars) كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی تایبه‌ت به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گرانبه‌ھایه.
ئه‌و كۆمپانیایه له سه‌رانسه‌ری جیھاندا كاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رزی نرخی ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵانه به به‌راورد به‌كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ئۆتۆمبێل ژماره‌یه‌كی كه‌متر ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كۆمپانیاكه، كۆمپانیای (BMW)ی ئه‌ڵمانییه.
PM:05:55:14/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5177
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت