كه‌سێك بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی وه‌زیری دارایی دیاری كرا
وێستگه نیوز -
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ته‌یف سامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عیراق كراوه به بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه ئیمزای عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعیسا وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره، هاتووه "خاتوو ته‌یف سامی محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی بودجه راسپێردراوه به راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی بریكاری وه‌زاره‌ت به وه‌كاله‌ت".
له 17ی كانوونی دووه‌می 2017دا سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لعیسا وه‌زیری خوێندنی باڵا كراوه به وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت.
له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2016ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا به 158 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ی له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عیراق سه‌ندرایه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا 249 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له زێباری ئاماده‌بوون و له و ژماره‌یه‌ش 158 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری و 77 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان به "نه‌خێر" دا، 14په‌رله‌مانتاریش به سپێتی وه‌ره‌قه‌كانیان خسته ناو سندوقی ده‌نگدان، دواتریش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عراق، متمانه‌ی له زێباری سه‌نده‌وه.
PM:08:54:14/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4991
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت