١٠ وڵات لەجیهاندا خاوەنى سوپا نین


وێستگە نیوز -

وڵاتانى جیهان بەگشتى خاوەنى سەروەرى و ئاسایش و کۆمەڵێک تایبەتمەندى و پێگەى تایبەت بەخۆیانن، بەڵام هەندێک وڵات هەن بەبێ بوونى سوپا ئەو ماف و تایبەتمەندییانەیان بەدەستهێناوە.

لەخوارەوە لیستى ١٠ وڵات دەخەینەڕوو کە هیچ سووپایەکیان نییە :

١- ئەندۆرا :

وڵاتى ئەندۆرا هیچ سوپایەکى ڕێکخراوى نییە، ئەوەش بەهۆى ئەو پەیماننامانەى کە لەگەڵ وڵاتە ئەوروپیەکان و فەڕەنسادا ئەنجامیداوە بۆ پاراستنى زەوى ئەو وڵاتە لەلایەن ئەوانەوە، کۆمەڵیک وڵاتى خۆبەخش هەڵدەستن بەپاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى ئەو وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەسەرپەرشتى ڕێکخراوى"جیبا"ى نیمچە سەربازى.

٢- گرینادا :

لەساڵى ١٩٨٣ وە گرینادا هیچ هێزێکى زەمینى نییە و خاوەنى ئاژانسێکى پۆلیسى گریناداى شاهانەییە، یەکەى خزمەتى تایبەت وەک نیمچە سەربازى وایە بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى، هەروەها بەرگرى بەرپرسە لە سیستمى ئاسایشى ناوخۆیى.

٣- لیختنشتاین :

وڵاتێکى ئەوروپیە کە لەساڵى ١٨٦٨ سوپاى هەڵوەشاندووتەوە بەهۆى زۆرى تێچوونەوە و تەنها لەکاتى بوونى جەنگدا بانگهێشتى سوپا دەکرێت، ئیمارەى لیختنشتاین پارێزگارى لەیاسا دەکات لەگەڵ بوونى کۆمەڵێک چەک و تەکتیکى تایبەت بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى.

٤- دوورگەکانى سلێمان :

دوورگەکانى سلێمان خراونەتە ژێر ڕکێفى کارگێڕى بەریتانیا لەساڵى ١٨٩٣ وە، لەساڵى ١٩٩٨ ئەو وڵاتە کەوتە نێو گێرەشێوێنییەکەوە کە ئەوەش بووە هۆى وڵاتى نیوزلەندا و ئوستوڕاڵیا هەستن بەگەڕاندنەوەى ئاشتى و نەهێشتنى چەک.

هێزى پۆلیس لەو وڵاتەدا دەگاتە نزیکەى ٥٠٠کەس، کە لەنێویاندا هێزى پاراستنى سنوور کە کاردەکەن بۆ دابینکردنى ئاسایشى دورگەکانى سلێمان، دەسەڵاتدارانى ئەو دوورگانە بڕێک پارە دەدەن بەوڵاتى ئوستوڕاڵیا بۆ بەخشینى یارمەتى سەربازى، لەکاتى بوونى جەنگیشدا وڵاتى ئوستوڕاڵیا دەبێتە یەکەم وڵات کە پاڵپشتى سەربازى ئەو وڵاتە دەکات.

٥- ناورو :

لەنێوان ناورو و وڵاتى ئوستڕاڵیادا ڕێککەوتن نامەیەک هەیە بۆ پاراستنى زەوى ئەو وڵاتە لەلایەن ئوستوڕاڵیاوە، هەروەها لەناو ئەو وڵاتەدا کۆمەڵێک هێزى پۆلیسى چەکدار هەن کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى ئەو وڵاتە.

٦- ڤاتیکان :

وڵاتى ڤاتیکان تەنها پاسەوانى هەیە بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى ئەو وڵاتە، هەروەها پاسەوانى سویسرى بەیەکەى سەر بەکورسى پاپا"کەسایەتییەکى یاسایى باوەڕپێکراوى نێودەوڵەتییە"دادەنرێت، لەلایەن سوپاى ئیتاڵیاوە بەشێوەیەکى نافەرمى ئەو وڵاتە دەپارێزرێت.

٧- توڤالو :

لەسەرەتاى دامەزراندنى توڤالوە هیچ سوپایەکى نەبووە، بەڵام یەکەیەکى پۆلیسى بچووک هەیە لەگەڵ یەکەى چاودێرى دەریایى و ئاسایشى ناوخۆیى، وە ئەندامانى ئەو یەکانە چەکدارن.

٨- ساموا :

دەوڵەتى ساموا بریتى یە لەبەشى ڕۆژئاواى دوورگەکانى سامواى باشوورى زەریاى هێمن، لەسەرەتاى دروستبوونیەوە تاوەکو ئێستا هیچ سوپایەکى نییە، بەڵام تەنها یەکەیەکى چاودێرى دەریاى هەیە بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆیى، پەیماننامەیەک لەنێوان ساموا و نیوزلەندادا ئەنجامدراوە لەساڵى ١٩٦٢ کە تیایدا وڵاتى نیوزلەندا یارمەتى سەربازى پێشکەشى ئەو وڵاتە بکات لەکاتى جەنگدا یان داگیرکارى دەرەکیدا.

٩- پالاو :

ئەم  وڵاتە تەنها یەکەیەکى پۆلیس بوونى هەیە کە لە ٣٠ کەسى چەکدار پێکدێن بەچەکى سووکەوە، هەروەها بەلەمى بچووکى دەریایى بۆ چاوێریکردنى کەناراوەکان و ڕاوکردنى ماسى، هەروەها ئەو وڵاتە کۆمەڵێک پەیوەندى دیبلۆماسى لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکادا بەستووە لەساڵى ١٩٩٤.

١٠- دوورگەکانى مارشال :

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەرپرسیارییەتى پاراستنى زەوى ئەو وڵاتەى گرتووەتە ئەستۆ، بەجۆرێک کە هیچ جۆرە سوپایەک بوونى نییە لەسەرەتاى دروستبوونى ئەو وڵاتەدا، بەڵام تەنها یەکەیەکى چاودێرى دەریایى هەیە بۆ ئاسایشى ناوخۆیى.


PM:02:17:15/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 3330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو