وێنه‌ی سه‌رسامی كچه‌كه‌ی ترامپ به ترۆدۆ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز-
له‌م هه‌فته‌یه‌دا وێنه‌كانی ئیڤانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له دانیشتنێكی تاووتوێكردنی رۆڵی ئافره‌تان له هێزی كاردا بڵاوكرایه‌وه و هه‌ندێك له‌وانه‌ی حه‌زیان له نانه‌وه‌ی مشتومڕه رایانگه‌یاند كه ره‌نگه كچه‌كه‌ی سه‌رۆك كه‌مێك سه‌رسامی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا بووبێت.
چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی فیلیپ لویس وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه نووسی: "به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌ڕێ وه‌ك چۆن ئیڤانكا ترامپ له جاستن ترۆدۆ ده‌ڕوانێت، ئاوا لێت بڕوانێت".
ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی له تۆڕی ئینته‌رنێت وا له جاستن ترۆدۆ ده‌ڕوانن وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك شازاده‌كان دیزنی بێت و هاتبێته ئه‌م جیهانه‌مانه‌وه بۆیه پێیانوایه هه‌ركه‌س بیبینێت عاشقی ده‌بێت و كه‌س ناتوانێ به‌رگه‌ی جادووی بگرێت ته‌نانه‌ت دۆقی كامبریج-یش.
به‌كارهێنه‌رێكی تر به‌ناوی بلایه‌ر ئیلیۆت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه و وێنه‌یه‌كی جاستن ترۆدۆ و كیت میدڵتۆن دۆقی كامبریجی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی لای من په‌سه‌ندن: ئه‌و ژنانه‌ن كه چاویان به جاستن ده‌كه‌وێت".
به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ی وێنه‌ی زیاتری بڵاوكرده‌وه كه ده‌ریده‌خات ئیڤانكا ترامپ له كاتی وتووێژه‌كه‌دا چۆن ته‌ماشای جاستن ترۆدۆی كردووه.
ئه‌م هه‌فته‌یه جاستن ترۆدۆ سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد و كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه‌مێك مشتومڕی لێكه‌وته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئیڤانكا وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكی و ناوبراو بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆك دانیشتووه.
سه‌رچاوه: The Guardian
PM:11:49:15/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 12467
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت