وێنه نه‌بینراوه‌كانی مارلین مۆنرۆ
وێستگه نیوزـ
چه‌ند وێنه‌یه‌كی مارلین مۆنرۆ، خانمه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی بڵاوكرایه‌وه كه بۆ فریدا هال-ی هاوڕێكی ناردووه و پێشتر كه‌س نه‌یبینیووه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مارلین ویستویه‌تی به‌وێنانه هال-ی هاوڕێی له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه دووگیانه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و نهێنییه گرنگانه‌ی كه ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه بۆ هیچ كه‌سی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌وكاته‌ی فریدا هال دركی به‌وه‌كرد كه كاتی مردنی نزیكبووه‌ته‌وه، نهێنییه‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ-ی بۆ دراوسێیه‌كی به‌ناوی "تۆم" دركاندووه و وتویه‌تی كه مۆنرۆ ویستویه‌تی ببێت به دایك و نازناوی دایكایه‌تی وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆی روداوێكه‌وه كۆرپه‌كه‌ی له‌كاتی دووگیانبوونیدا له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی مۆنڕۆ به دراوسێكه‌ی راگه‌یاندووه كه وێنه‌ی زۆر گرنگتری لایه كه نهێنیی زۆری له‌خۆ گرتووه و ماوه‌ی 60 ساڵه له جیهانی شاردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، تۆم ئه‌و وێنه نه‌بینراوانه‌ی مارلین مۆنرۆ-ی بۆ كه‌سێك ناردووه كه خولیای كه‌لوپه‌لی كۆن و دێرینه و به دوو هه‌زار و 240 لێی كڕیووه، كه‌سه‌كه‌ش وێنه‌كانی بۆ ده‌یلی مه‌یڵ ناردووه و له‌و پێگه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ده‌ریشكه‌وتووه كه مارلین مۆنرۆ له ئارسه‌ر میلله‌ر-ی مێردی دووگیان نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه له سكیدا بووه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌كته‌رێكی ئیتالیی به‌ناوی یڤیس مۆنتد كه له فیلمێكدا رۆڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بینیووه.
مارلین مۆنرۆ، له جیهاندا به سومبوڵی مێینه ناسراوه، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی شۆخ و شه‌نگی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردووی ئه‌مریكا بووه و یه‌كێك بووه له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌نجڕاكێشه‌كان كه مایه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له هاواداران و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌شی بووه به جۆن كه‌نه‌دیی سه‌رۆكی پێشووتری ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه.
مۆنرۆ له‌دایكبووی ساڵی 1926ه‌و به‌هۆی وه‌رگرتنی بڕێكی زیاد له ده‌رمان له ساڵی 1962 گیانی له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به رووخسار خانمێكی زۆر خۆشبه‌خت ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام وه‌ك له‌و نامه‌یه‌ی كه دووساڵ به‌رله مردنی نووسیویه‌تی ده‌ریخستووه كه چه‌ند هه‌ستی به تاڵیی ژیان كردووه.
فریدا هال، هاوڕێی مارلین مۆنرۆ
تۆنی دراوسێی فریدا هال
PM:06:00:16/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5802
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت