وێستگه نیوزـ
له‌ناو پێشانگایه‌كی ئۆتۆمیبل له ناوچه‌ی به‌یاع-ی باشوری خۆرئاوای به‌غدا ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 97 كه‌س كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ئاشكرایانكرد كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی شوباتی 2017، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناو پێشانگایه‌كی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له ناوچه‌ی به‌یاع-ی باشوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 48 هاوڵاتی كوژران و 49ی دیكه‌ش برینداربوون.
له سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا، سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كان باسیان له كوژرانی 16 هاوڵاتی كردبوو، له دوا ئاماریشدا سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ژماره‌كه زیادی كرد و گه‌یشته 97 كوژراو و بریندار.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سكای نیوز، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند، ئه‌مه هێرشه‌ش دوای كوژرانی 15 هاوڵاتی دێت كه له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكدا له گۆڕه‌پانی وه‌هران له به‌غدا كوژراون، ئۆتۆمبیله‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
وێنەکانی سەرەتای تەقینەوەکە: