موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات سبه‌ینێ هه‌ینی 17ی شوباتی 2017، هاوڵاتیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گردببنه‌وه و "خۆپیشاندانێكی بێده‌نگ" ساز بكه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له "شۆڕشگێڕان" كردووه خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی "بێده‌نگ" بێت و داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
موقته‌دا سه‌در فه‌رمانیشی كردووه به‌و كه‌سانه كردووه كه ناوچه‌ی سه‌وزیان به هاوه‌ن بۆردومانكرد، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا خۆیان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در یان "شۆڕشگێڕانی ریفۆرمخواز" بن.
موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "شۆڕشگێڕان گوێڕایه‌ڵی و سوربوونی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی چاكسازی سه‌لماندووه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌م سبه‌ینێ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندانی بێده‌نگ بكه‌ن و تیایدا ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه ئازاده ره‌واكانیان بكه‌نه‌وه."
موقته‌دا سه‌در وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نگرێكی ره‌وتی سه‌در یان شۆڕشگێڕێك له ناوچه‌ی سه‌وزی داوه، فه‌رمانی پێده‌كه‌م له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا خۆی راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات."
له 11ی شوبتای 2017، هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له خۆپیشاندانێكی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كرد و داوای گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و یاساكانی كۆمسیۆنیان كرد، له خۆپیشاندنه‌كه‌دا توندوتیژی دروستبوو و به‌هۆیه‌وه چوار خۆپیشانده‌ر كوژران و 320ی دیكه‌ش برینداربوون و هه‌شت ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیش كوژران و برینداربوون.
له دوای ئه‌و رووداوانه‌ش شه‌ش گولـله هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا كه باره‌گای حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی وڵاتانی لێیه و به‌هۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
PM:08:27:16/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3557
جار خوێنراوه‌ته‌وه