نرخی نه‌وت گه‌یشته زیاتر له 55 دۆلار
وێستگه نیوزـ
نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك پێده‌چێت رێكه‌وتنه‌كه‌یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان درێژبكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت كردوه‌و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخه‌كه‌ی له چاو ساڵی رابردودا به‌رزبوه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 17-2-2017، بڵاویكرده‌وه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان 12 سه‌نت له نرخی پێشووی به‌رزبوه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت گه‌یشته 55.77 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 7 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشته 53.43 دۆلار.
جێگای باسه پێشتر وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ش توانیان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌بڕی 1.8 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 90% ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی رابردویان جێبه‌جێكرد.
PM:05:36:17/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3533
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت