ژنێکی ٦٤ساڵە دوانەیەکی کچ و کوڕی بوو


وێستگە نیوز -

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنەکە خەڵكی شاری بورگۆسی باکوری ئیسپانیایە ولە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو منداڵی دوانەی تەندروستی باش، بە نەشتەرگەریبووە.

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، تەندروستی دایک و منداڵەکانی باشە و کێشی منداڵە کوڕەکە ٢ کیلۆ و ٤٠٠ گرامە و کێشی کچەکەش ٢ کیلۆو ٢٠٠ گرامە.

میدیاکان ڕایانگەیاند ،ژنەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت لە ئەمەریکا چارەسەری بەهێزکردنی توانای منداڵبوونی بۆکراوە.

پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٢ دایکەکە منداڵێکی کچی بووە بەڵام بەهۆی کەمدەرامەتیەوە نەیتوانیووە بەخێویبکات دەزگاکانی چاودێری کۆمەڵایەتی گرتوویاننەتە خۆیان، لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێک لەبارەی چارەنوسی منداڵە دوانەکانەوە نەدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ساڵی ڕابردوودا دوو حاڵەتێکی دیکەی لەدایکبوونی منداڵانی تەندروست لە دایکانی سەروو تەمەن ٦٠ ساڵ لەدایکبوون.

هەروەها ژنێکی هیندی بەناوی دالجیندەر کاور کە تەمەنی لەسەروو ٧٠ ساڵیەوەبوو،  لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا منداڵێکی تەندروستی کوڕی خستەوە.


PM:08:35:17/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 5955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو