ئازاد جندیانی وه‌ڵامی قادر عه‌زیز ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز -
نووسینگه‌ی ئازاد جندیانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "كاك قادر تازه‌كاره‌و بۆ خۆی واباشتره ئاگاداری لێدوانه‌كانی بێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ئازاد جندیانی كه به "ڕێگه‌پێدراو" ناوی خۆی بردووه، وه‌ڵامی قادر عزیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌داته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "قادر عه‌زیزی (ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی) له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به وازهێنانی له ئازاد جندیانی له یه‌كێتی، وتوویه‌تی كه جندیانی چۆته ناو حزبێكی تر".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ی ده‌نگۆی له‌و جۆره دروست ئه‌كه‌ن و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه ڕوونه كه ئامانجی سه‌ره‌كیان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه فۆكسی خه‌ڵك و دیاریكراوتریش یه‌كێتییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌سڵی رووداوه‌كه لابده‌ن، كه وازهێنان و ده‌ق و ناوه‌رۆكی په‌یامی وازهێنانه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له وازهێنانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداون و وه‌ك چاودێرانیش ئه‌یڵێن ئه‌وه ته‌نیا مشتێكه له‌خه‌روارێك، نه‌بنه جێ باس و خواسی خه‌ڵكی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ره‌نگه كاك قادر عه‌زیزیش وه‌ك هێندێكی تر بۆ پێگه‌ی خۆی پێویستی به‌وه بێت كه پڕوپاگه‌نده‌كانی هێندێ ناوه‌ندی موخابه‌راتی بڵاو بكاته‌وه‌و ریكلامی بۆ بكا".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یه‌تی با كه‌س گله‌یی لێ نه‌كاو باخێرێكی به‌ر بكه‌وێ، به‌ڵام ئه‌و به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه و به‌بڕوا به‌خۆبوونه‌وه ئه‌ڵێ زۆر له قسه‌كانی ئازاد جندیانی ناڕاستن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "با له‌به‌ر خاتری ئه‌و وای دابنێین راست ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌ی نابێ به ڕاگوزه‌ریش بێت ناڕاستیه‌كان (واتا درۆكان)ی ده‌ست نیشان بكا؟".
ده‌شپرسێت: "كام یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی ئازاد جندیانی باسی كردوون ڕاست نیه، با ئه‌و لوتف بكا‌و به به‌ڵگه‌وه ناڕاستیه‌كان بۆ ((جه‌ماوه‌ری خۆی)) و بۆ ڕای گشتی ساغیان بكاته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ئازاد جندیانی راشیگه‌یاندووه كه "كاك قادر تازه‌كاره و بۆ خۆی واباشتره ئاگاداری لێدوانه‌كانی بێت و كورد وته‌نی پێ له‌ته‌ختی چروك نه‌نێت و پێشی وانه‌بێ كه شه‌قامی یه‌كێتی و رای گشتی ئه‌و شتانه نازانن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌وشتانه‌و زۆر زۆرتر له‌وه‌ش ئه‌زانن و ئاگادارن و هه‌موو ئه‌و خاڵانه بونه‌ته باس وخواسی به‌رده‌وامی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خه‌ڵك و میدیا و ناوڕیزه‌كانی یه‌كێتی-ش".
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو ئازاد جندیانی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له حزبه‌كه‌ی پێشكه‌شی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی كرد.
AM:09:23:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6883
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت