كیا ژماره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی ئاشكراكرد
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، ژماره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله جۆراوجۆره‌كانی بۆ ساڵی 2016 ئاشكراكرد، كه كۆی گشتی گه‌یشتووه‌ته 3007976 ئۆتۆمبێل، ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئاماژه‌یه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشیی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا به رێژه‌ی 3.2% له‌و ساڵه‌دا، به‌راورد به ساڵی 2015.
كیا مۆتۆرز، له سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و بازاڕه گشتییه‌كان (ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوور و ناوچه‌ی ده‌ریای كاریبی) و ئاسیا (جگه له چین و كۆریا) و زه‌ریای هێمن و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای باكوور، به‌رزبوونه‌وه‌ی له ئاستی فرۆشیی ئۆتۆمبێله‌كانی تۆماركرد.
یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانیش له ساڵی 2016، ئۆتۆمبێلی كیا سپۆرتاج CUV بوو له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، كه گه‌یشته 515067 ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی كیا ریۆ به پله‌ی دووه‌م هات به فرۆشتنی 442404 ئۆتۆمبێل، له كاتێكدا كه كیا سیراتۆ 400010 ئۆتۆمبێله و ئۆپتیما-ش 238281 ئۆتۆمبێله‌ی لێفرۆشرا، كیا سۆڵ-یش ریزبه‌ندی كۆتایی داگیركرد به فرۆشتنی 195802 ئۆتۆمبێله.
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز كۆرپۆریشن، به یه‌كێك له كۆنترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له كۆریا هه‌ژمار ده‌كرێت، له ساڵی 1944 دامه‌زراوه، ساڵانه سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رهه‌مده‌هێنێت له 14 كارگه‌ی دروستكردندا كه له رێگه‌ی تۆڕێك له بریكار و بازرگانه‌كانی كه به‌سه‌ر نزیكه‌ی 180 وڵات‌دا دابه‌شبوون ئۆتۆمبێله‌كان ده‌فرۆشرێن و خزمه‌تگوزاریی چاككردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
كیا ئه‌مڕۆ زیاتر له 5000 كارمه‌ندی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و داهاتی ساڵانه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 44 ملیار دۆلار.
PM:01:45:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت