بۆچی مانگی شوبات 28 رۆژه و مێژووه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
وێستگه نیوز ـ
بۆچی 365 رۆژه‌كه‌ی ساڵ به رێكی دابه‌ش ناكرێت به‌سه‌ر 12 مانگی ساڵدا، یه‌كه‌م بیری ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی كه ساڵنامه‌ی رۆماییان دروستكرد، ئه‌وه بوو كه‌وا حه‌وت مانگی 30 ڕۆژی هه‌بێت و پێنج مانگی 31 رۆژ، به‌ڵام كاتێك هاتنه سه‌ر ناونانی مانگه‌كان كێشه‌و ئاڵۆزییان بۆ دروست بوو.
كاتێك یولیوس قه‌یسه‌ر له ساڵی 46 (پ.ز) دا به سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆما، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه ده‌بوو بڕیاری له‌سه‌ر بدات رێكخستنی ساڵنامه بوو، تا ئه‌و كاته راسته كه ساڵنامه‌ی 12 مانگییان به‌كارده‌هێنا.
به‌ڵام چونكه رێكخستنی ساڵنامه به ده‌ست گه‌وره قه‌شه‌كان و پیاوانی ئایینی بوو، ئه‌وانیش به‌پێی ئاره‌زوو و سوودی خۆیان رۆژیان بۆ مانگه‌كان زیاد ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ساڵی 46 ی پ.ز، ژماره‌ی رۆژه‌كانی گه‌یشته 445 رۆژو یولیوس قه‌یسه‌ریش ئه‌و ساڵه‌ی ناو نا (ultimus annus confusionis) واته (دوا ساڵی شێواو)، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه باشترین و به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفه‌كان و ماتماتیكییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بانگ كرد بۆ دروستكردنی ساڵنامه‌یه‌كی نوێ.
كه له‌نێوانیاندا ئه‌ستێره‌ناسی به‌ناوبانگ (سۆسیگێنیسی ئه‌له‌كسه‌نده‌ریا) بوو، ئه‌و ئه‌ستیره‌ناسه قه‌یسه‌ر له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر له كۆشكی كیلیوپاترا چاوی پێی كه‌وتبوو و باسی دروستكردنی ساڵنامه‌ی نوێی له‌گه‌ڵدا كردبوو، دوای روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن (سۆسیگێنیس) ـه‌وه بڕیار درا ساڵنامه‌ی به‌تلیموسی سێیه‌م به‌كار بهێنن، كه به‌پێی ئه‌وه ساڵ 365 رۆژه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ریه‌ك و دوای ئه‌وه یه‌ك ساڵ 366 رۆژ ده‌بێت ئنجا ده‌بێته‌وه 365 و ئیدی به‌م شێوه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وادیاربوو كه هیچ ئاڵۆزییه‌ك نه‌ماوه، به‌ڵام له كاتی ده‌ستكردن به ناونانی مانگه‌كاندا كێشه‌یان بۆ هاته پێش، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه یه‌كه‌م مانگی ساڵ، مانگی مارت بوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێزلێنانێك بۆ خودای شه‌ڕ، چونكه نیشانه‌ی هێزو توانای سروشتیشه، بۆیه چه‌ندین ئاهه‌نگ له‌و مانگه‌دا ساز ده‌كرا بۆ رێزلێنان لێی.
له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بوایه یه‌كه‌م مانگی ساڵ 31 رۆژ بێت، دووه‌م مانگ ناونرا ئه‌پریلیوس كه له وشه‌ی ئیتالی (aperire) واته كردنه‌وه كه نیشانه‌ی سه‌رده‌رهێنانی رووه‌كاكانه له زه‌وییه‌وه‌و ئه‌و مانگه‌ش درا به (ئه‌فرۆدیتی) و دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا كه 30 رۆژ بێت، دوای ئه‌وه 31 رۆژو 30 رۆژ به‌كار هێندران بۆ مانگی مایۆو یونیۆو یولیۆ یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتنه مانگی شه‌شه‌م كه ناویان نا ئه‌فگوستۆس (یه‌كه‌م ئیمپراتوری رۆمانی) له‌به‌ر گرنگی ئه‌و نه‌توانرا رۆژه‌كانی له 31 كه‌متر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك 31 رۆژن.
دوای ئه‌و مانگه به‌رده‌وام بوون به 30 رۆژ مانگێك و 31 رۆژ مانگێكی دی، تا گه‌یشتنه مانی یۆنواریۆس كه ئه‌و ناوه‌یان لێنا بۆ رێزلێنان له (یانۆ) پارێزه‌ری ئێترۆریا (شارستانیه‌تی ئه‌تروسكانی كۆنی ئیتالی) نه‌ده‌بوو رۆژه‌كانی له 31 كه‌متربن.
به‌م شێوه‌یه دوای ئه‌وه ته‌نیا 28 رۆژ مایه‌وه له كۆی 365 بۆ دوا مانگی ساڵ فه‌برایه‌ر (Februare) واته په‌شیمانبوونه‌وه یان داپێدانان، ئه‌مه‌ش لای ئیتالیه‌كان هیچ كێشه نه‌بوو، چونكه ئه‌و مانگه وه‌ك دوا مانگی ساڵ ده‌بوایه مانگی چاوخشاندن بێ به ساڵی رابوردوودا، تا بزانن چی‌یان ئه‌نجام داوه له‌و ساڵه‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مانگی په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له كاره خراپه‌كانیان، رۆمیه‌كان حه‌زیان ده‌كرد كه ئه‌و مانگه زوو ته‌واو بێت، بۆیه ئه‌و ساڵانه‌ی كه ده‌بوایه فه‌برایه‌ر 29 رۆژ بێت، نه‌یان ده‌وت بیست‌و نۆیه‌م رۆژ، به‌ڵكو دووجار رۆژی شه‌شه‌مییان دووباره ده‌كرده‌وه.
PM:02:42:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 8036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت