وێنه‌ی برای سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه به‌ر له گیان له‌ده‌ستدانی، بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی مالیزیا وێنه‌یه‌كی كیم جۆنگ نام زڕبرای كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكووریان چه‌ند ساتێك دوای ژه‌هراویبوونی كه به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، بڵاوكرده‌وه.
له وێنه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ی New Straits Times بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ نام زڕبرای سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌سه‌ر كورسییه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی كوالالامپور پاڵكه‌وتووه كه ده‌ستی درێژكردووه و واده‌رده‌كه‌وێت كه ئازاری هه‌بێت و سه‌ری گێژ بخوات.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی مالیزیا، به‌ر له گیان له‌ده‌ستدانی، كیم جۆنگ نام به تیمی فریاگوزارییه‌كه‌ی وتووه كه ماده‌ی كیمیایی پێدا كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه كیم جۆنگ نام زڕبرای سه‌رۆكی كۆریای باكوور له فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختی مالیزیا تیرۆر كرا و به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی فریاگوزارییان بۆ كردووه ماده‌ی ژه‌هراوی بۆ هه‌ڵدراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور، كۆریای باكوور به هه‌وڵی كوشتن و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تییه‌كان له ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام پیۆنگ یانگ ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
تا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر كرد كه یه‌كیان پیاوێكه و به‌گوێره ناسنامه‌كه‌ی ناوی ری جۆن چول-ه و ته‌مه‌نی 46 ساڵه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:47:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2494
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت