به‌رگدرویه‌ك له سلێمانی به چه‌قۆ و مقەست كوژرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
كه‌سێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له دوكانه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی، 62 چه‌قۆ و مقه‌ستی لێدرا و كوژرا، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كراوه.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجه ناوی هاوكار حه‌سه‌ن حسێنه، پیشه‌ی به‌رگدرووه و له دوكانه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی راپه‌رین به چه‌قۆ كوژراوه، تا ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
وتیشی: "گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، خێزانداره و خاوه‌نی چوار منداڵه، له دوكانه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی به 62 چه‌قۆ و مقه‌ستی لێدراوه و گیانی له ده‌ست داوه".
PM:04:09:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 7310
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت