له‌سه‌ر گۆڕانكاری له خشته‌ی كاره‌با روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی دابه‌زینی له ناكاوی پله‌كانی گه‌رماوه ئه‌و چه‌ند كاتژمێژ كاره‌بایه‌ی زیادی كردبوو كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌و پێشبینی ده‌كه‌ن له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه خشته‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێته‌وه.
ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له 15ی ئه‌م مانگه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بادا هات و چه‌ند كاتژمێرێك زیادی كرد.
وتیشی: "له دوێنێ هه‌ینیه‌وه كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین رووی له ناوچه‌كانی هه‌رێم كرد و پله‌كانی گه‌رمای دابه‌زاند، كاتژمێره‌كانی كاره‌با جارێكی دیكه كه‌مبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بۆ 11 تا 12 كاتژمێر زیاد ببن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه".
ئومێد محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێم له دوو هه‌زار و 600 بۆ دوو هه‌زار و 700 مێگاوات دایه‌و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كیش به‌هۆی نه‌بوونی گازوایله‌وه له‌كاركردن وه‌ستاون".
PM:05:00:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت