ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی به‌یاعی به‌غدای كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی به‌یاعی باشوری به‌غدای كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی كه‌له پشت ئه‌و كرداره توندوتیژییانه‌وه‌ن بدرێنه دادگا و سزای كاره‌كانیان وه‌ربگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی شوباتی 2017، بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه "تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه" ده‌كه‌ن، كه ئه‌م هه‌فته‌یه له به‌غدا روویدا، كه به‌هۆیه‌وه 45 كه‌س كوژران و65 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وان هاوسۆزی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ خێزانی قوربانییه‌كان و پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عیراق دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تان رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی، تیرۆر به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه كارێكی تاوانكارانه‌یه و هیچ به‌هانه‌یه‌كی نییه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پاڵنه‌ره‌كانی و ئه‌وكه‌سانه‌ش كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه رۆژی 16ی شوباتی 2017، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له پێشانگایه‌كی ئوتۆمبێلی ناوچه‌ی به‌یاعی باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 45 كه‌ش كوژران و نزیكه‌ی 65 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:06:40:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت