زانایان: گریان دڵ ده‌شواته‌وه
وێستگه نیوزـ
زانایانی زانكۆی ولایه‌ته‌ی مینیسوتا-ی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه گریان و فرمێسك هه‌ڵڕشتن ته‌ندروستیی مرۆڤ باشتر بكات و كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی جه‌سته هه‌بێت.
مرۆڤ به‌تایبه‌ت پیاوان هه‌وڵی راگرتنی فرمێسك و هه‌ڵچونه ده‌رونییه‌كانیان ده‌ده‌ن و پێیان وایه گریانی پیاو نیشانه‌ی لاوازییه، به‌ڵام راگرتنی فرمێسك و په‌نگخواردنه‌وه‌ی گریان زیانی بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه، به‌واتایه‌كی دیكه كه‌ڵه‌كه‌بوون و په‌نگخواردنه‌وه‌ی هه‌ڵچونه نه‌رێنییه‌كان مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشكیان لێ ده‌كرێت.
زانایان له زانكۆی ولایه‌ته‌ی مینیسوتا-ی ئه‌مریكا ئامۆژگاریی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌ت پیاوان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستییان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره و لابردنی دڵه‌ڕاوكێ، بگرین باشتره وه‌ك له‌وه‌ی دان به‌خۆیاندا بگرن و له دڵی خۆیاندا په‌نگبخۆنه‌وه.
زانایان دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گریان 88.8%ی هه‌ستكردن به دڵه‌ڕاوكێی و توڕه‌یی كه‌مكردووه‌ته‌وه، روونیشیان كردووه‌ته‌وه كه له‌كاری گریاندا هه‌ناسه‌ی مرۆڤ قوڵتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئاستی هۆڕمۆنی ماندویی و خراپبوونی باری ده‌رونی كه‌مترببێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و زانایانه له‌وكاتی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوونی مرۆڤدا هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی له‌ش رێژه‌یان زیاده ده‌كات و ته‌نها گریان و فرمێسك ده‌توانێت بیانشواته‌وه.
PM:08:18:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 14326
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت