ئه‌میری كۆمه‌ڵەی ئیسلامی میسر له زیندانێكی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌میری پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی میسر كه‌له زیندانێكی ئه‌مریكادا سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌سمای كچی د. عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، كه ئه‌مڕۆ له زیندانێكی ئه‌مریكا گیانی له ده‌ستدا له په‌یجی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، له ساڵی 1938 له پارێزگای ده‌هقه‌لییه‌ی میسر له‌دایكبووه و، به 10 مانگ دوای له‌دایكبوونی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه و نابینا بووه، له ته‌مه‌نی یانزه ساڵیدا هه‌موو قورئانی له‌به‌ركردووه و، له ساڵی 1960 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌زهه‌ری ته‌واو كردووه.
دوای ئه‌وه چووه‌ته كۆلیژی ئوسوڵی دین له قاهیره و له ساڵی 1965دا ته‌واوی كردووه.
له مزگه‌وتی یه‌كێك له گونده‌كانی فه‌یوم وتار خوێن بووه و، دوای وه‌رگرتنی ماجستێر بووه به مامۆستا له كۆلیژی ئوسوڵی دین و، له وتارخوێندنیش به‌رده‌وام بووه.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1981 بڕیاری گرتنی له میسر ده‌رچووه، به‌ڵام توانیوویه‌تی رابكات، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1981 ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه و، به تۆمه‌تی ده‌ركردنی فه‌توای كوشتنی ئه‌نوه‌ر سادات دادگایی كراوه و، هه‌رچه‌نده بێ تاوان ده‌رچووه، به‌ڵام له زیندان هێشتوویانه‌ته‌وه به تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی چه‌كدار و، له‌وه‌ش بێ تاوان ده‌رچووه.
له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا چووه‌ته ئه‌مریكا و له‌وێش به تۆمه‌تی هاندان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری بارزگانی جیهانی له نیویۆرك له ساڵی 1993 ده‌ستگیر كراوه و، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی دراوه به‌سه‌ردا.
به هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ پێش كۆچی دوایی كردنی له‌ده‌ست و زمان كه‌وتووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا به هاوسه‌ره‌كه‌یان وتووه ئه‌گه‌ر وڵاتێك پێشوازی لێ بكات ئازادی ده‌كه‌ن.
PM:08:34:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2385
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت