ته‌حه‌دای مه‌رگ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
خانمه نمایشكارێكی روسی بۆ وێنه‌گرتنێك مه‌ترسی به ژیانی خۆیه‌وه كرد و چووه به‌رزایی هه‌زار و 400 پێ.
ڤیكتۆریا ئۆدینتسۆڤا، خانمه نمایشكارێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی روسییه و بۆ گرتنی وێنه‌یه‌ك چووه سه‌ر یه‌كێك له به‌رزترین باڵه‌خانه هه‌وربڕه‌كانی دوبه‌ی به‌ناوی (تاوه‌ری كیان) كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 400 پێ واته 306 مه‌تر.
ڤیكتۆریا كه خه‌ڵكی شاری سانپترست بۆرگه، به هاوكاریی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه هه‌وربڕه‌وه چه‌ند وێنه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمار كرد و دواتریش زۆر شڵه‌ژاوه و وتویه‌تی: "هێشتا باوه‌ڕ ناكه‌م چۆن به‌بیرمدا هات ئه‌و كاره بكه‌م، هه‌ركات ته‌ماشای ئه‌و به‌رزییه زۆره ده‌كه‌مه‌وه، له ترسا ئاره‌ق ده‌كه‌مه‌وه."
PM:09:44:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 7279
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت